riklam

جێگری سەرۆکی هەرێم پاڵپشتییەکانی ئیتاڵیا بەرز دەنرخێنیت

کوردستان 07:10 PM - 2026-09-22
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رائد فلیپۆ سیمۆنچێلی فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رائد فلیپۆ سیمۆنچێلی فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا

ئەمڕۆ 22ی9ی2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، پێشوازیی لە  رائد فلیپۆ سیمۆنچێلی، کرد.

لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم بە سوپاس و پێزانینەوە، کارەکانی رائد فلیپۆ سیمۆنچێلی لە ماوەی ئەرکەکەیدا، وەک فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەرز ‏نرخاند و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوودا بۆ خواست.

لای خۆیەوە ، رائد فلیپۆ سیمۆنچێلی، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی لە سەرخستنی کارەکانیدا کرد و جەختی لە گرنگیی بەردەواميی پەیوەندی و هەماهەنگییە سەربازی و مرۆییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.

دوایین پێشهاتەکانی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى بەسەر عیراق و هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ يه‌كخستنه‌وه‌ى تەواویی هێزی پێشمه‌رگه، تەوه‌رێكی ديكەی دیدارەکە بوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket