پەرلەمانتارێکی یەکێتی: سەرۆککۆمار پشتیوانی لە بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان دەکات
عیراق 09:22 PM - 2026-09-21
تایبەت
پەرلەمانتارانی یەکێتی و نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ سەرۆککۆمار
ئەمڕۆ21ی9ی2026، بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکێتی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق و نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست، سەردانی سەرۆککۆماریان کرد و پەرلەمانتارێکی
یەکێتیش رایدەگەیەنێت: مەبەستی سەردانەکەمان بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی فەخامەتی سەرۆککۆمار بوو
بۆ هەمیشەییکردن و دامەزراندنی سەرجەم گرێبەستەکان.
د. بڕیار ڕەشید ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لێدوانێکیدا بۆ PUKMEDIA، رایگەیاند: بە مەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانیی
فەخامەتی سەرۆککۆماری عیراق، هەنگاوێکی نوێمان نا بۆ بەدیهێنانی مافی سەرجەم
گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان، بەبێ هیچ جیاوازییەک.
وتیشی: ئەمڕۆ،
لەگەڵ هاوکارم پەرلەمانتار براکۆ شێرکۆ فاتیح و نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست، لە
کۆشکی سەلام لەگەڵ بەڕێز نزار ئامێدی فەخامەتی سەرۆککۆماری عیراقی فیدڕاڵ،
کۆبووینەوە.
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی زیاتر لەسەر
مەبەبەستی سەردانەکەیان دوا و ئاماژەی بەوەکرد: مەبەستی
سەردانەکەمان، بەدەستهێنانی پشتیوانیی فەخامەتی سەرۆککۆمار بوو بۆ هەمیشەییکردن و
دامەزراندنی سەرجەم گرێبەستەکان؛ چ ئەوانەی مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە و چ
ئەوانەی لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە مووچە وەردەگرن، ئەم داواکارییەمان لە
چوارچێوەی بودجەی نوێی وڵاتدا خستەڕوو.
لە بارەی بۆچوونی سەرۆککۆماریش، د. بڕیار
رەشید، رایگەیاند: فەخامەتی سەرۆککۆمار دووپاتی کردەوە کە سەبارەت
بە بودجە و پشکی پارێزگاکانی عیراق بە گشتی و ماف و داواکارییەکانی هاووڵاتیانی
هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، بەردەوام لە پەیوەندی و هەماهەنگیدایە لەگەڵ سەرجەم
لایەنە پەیوەندیدارەکان.
روونیشی کردەوە: جەنابیان
لە سەرەتای دەستبەکاربوونیانەوە تاکو ئەمڕۆ، بەردەوام پێگە و پەیوەندییەکانی خۆیان
بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفت و قەیرانانە بەکارهێناوە کە عیراق و هەرێمی کوردستان
ڕووبەڕوویان دەبنەوە، هەروەها،
ڕۆڵێکی گرنگیان لە نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان بە گشتی و لایەنە کوردییەکان بە
تایبەتی هەبووە، ئەم
نزیکبوونەوەی فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا وا دەکات زیاتر بە یەک ئاراستە کار
بکەین و لە هەوڵەکانمان بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانی هاوڵاتیان سەرکەوتوو بین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

