riklam

قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی سێناتی فەڕەنسا جەخت لەپتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان دەکەنەوە

کوردستان 06:59 PM - 2026-09-22
قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی ئەنجوومەنی سێناتی فەڕەنسا نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت

قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی ئەنجوومەنی سێناتی فەڕەنسا

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی ئەنجوومەنی سێناتی فەڕەنسا کە لە هەریەکە لە سیناتۆر نیکۆل دۆرانتۆن، سەرۆکی کۆمیتەی دۆستایەتیی فەڕەنسا - عیراق، رێمی فێرۆ و ئۆلیڤیێ بلیتز ئەندامانی کۆمیتەکە پێکهاتبوو.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە رۆژی سێشەممە (22/9/2026) بەڕێوەچوو، هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان کورد و حکومەت و گەلی فەڕەنسا کرد و هاوڕابوون کە پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ بەردەوامیدان و بەهێزترکردنی ئەو متمانە و پەیوەندییە مێژووییەی کە لەنێوان هەردوولادا هەیە.

لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی بە پێزانینەوە باسی ئەو هاوسۆزی و پشتیوانییە بەردەوامەی حکومەت و گەلی فەڕەنسای بۆ کوردستان کرد و بە تایبەتیش سوپاسی هاوکاری و پشتیوانییەکانی سوپای فەڕەنسای کرد بۆ پێشمەرگە و سوپای عیراق لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڕەشە و مەترسییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە عیراق و ناوچەکە کرا و هاوڕابوون، کە راستە داعش و گروپە تیرۆریستییەکان شکستیان هێناوە بەڵام هێشتا بە تەواوی بنەبڕ نەکراون و وەک مەترسی ماون بۆ سەر ناوچەکە و هەموو جیهان.

لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، بە پێویستی زانی هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە لە هەرچەشنە هەڕەشە و مەترسییەک.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket