مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، نوسەر و کادرێکی دێرین بەسەر دەکاتەوە
کوردستان 08:09 PM - 2026-09-22
PUKMEDIA
وەفدی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و نوسەری دێرین سەڵاح شێخ سدیق
لە درێژەی سەردانەکان بۆ لای نوسەران و رووناکبیران و کەسایەتییەکان
کە رۆڵیان لە میدیای کوردی و یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستاندا هەبووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 22ی9ی2026، وەفدێکی
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لە شاری سلێمانی سەردانی نوسەر و کادیر و پێشمەرگەی
دوورە وڵات و دێرینی یەکێتی سەڵاح شێخ سدیق-یان کرد.
لەو سەردانەدا، وەفدەکەی مەکتەب بە گەرمی بەخێرهاتنەوەیان بۆ کوردستان
لێکرد و سڵاوی لێپرسراوی مەکتەب و هەڤاڵانی بۆردەکانی راگەیاندن و هۆشیاریی سەربە
مەکتەبیان پێگەیاند و لە نزیکەوە هەواڵیان پرسی و چەپکە گوڵی رێزو وەفای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-یان
پێشکەشکرد و پێزانینی مەکتەبیان لە بەرامبەر ساڵانێکی زۆری کارو خزمەتی بەڕێزیان
لە مەکتەبدا پێ راگەیاند.
لە بەرامبەردا، نوسەر و
کادیری دێرین سەڵاح شێخ سدیق زۆر سوپاسی سەردانی وەفدەکەی مەکتەبی کردو خۆشحاڵ بوو
کە لە نزیکەوە بە دیداریان شاد دەبێت.
هەر لە دیدارەکەدا کە لە ماڵی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین کاکە حەمەی
حەمە ساڵح بەڕێوەچوو، وەفدەکەی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، لە نزیکەوە لە
تەندروستی خاتوو حەپسەخان- ی هاوسەری ئەو تێکۆشەرە سیاسییەیان پرسییەوە و هیوای
لەشساغییان بۆ خواست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

