riklam

کۆماندۆی کوردستان: یەکخستنەوەی پێشمەرگە ئایندەیەکی گەشتر مسۆگەر دەکات

کوردستان 07:56 PM - 2026-09-21
لۆگۆی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان راگەیاندنى هێزەکانى کۆماندۆ

لۆگۆی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان

فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، پێشوازی لە یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و  وەک وەرچەرخانێکی بنەڕەتی لە داڕشتنەوەی ستراتیژیەتی بەرگریی نیشتمانیدا ناوزەندی دەکات، هاوکات پابەندبوونی خۆی لە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکان دووپات دەکاتەوە، وەک هێزێکی نیشتمانیی پیشەگەر.

دەقی راگەیەندراوەکەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان:

پێشمەرگە؛ قەڵای پۆڵایین و سوپای نیشتمانیی کوردستان

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان، پێشمەرگە قارەمانەکان...
لە مێژووی خەبات و بەرگریی نیشتمانیدا، کاتێک بڕیارە مێژووییەکان هاوتا دەبن لەگەڵ خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان، ئاسمانی کوردستان ڕووناکتر دەبێتەوە بە ڕمزی یەکڕیزی نیشتمانی.

پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک وەرچەرخانێکی بنەڕەتی لە داڕشتنەوەی ستراتیژیەتی بەرگریی نیشتمانیدا، جێگەی پێشوازییەکی گەرم و پڕ لە شانازییە لەلایەن سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەوە.

ئەم هەنگاوە ستراتیژییە، تەنها یەکخستنی ئاراستە و توانا سەربازییەکان نییە، بەڵکو بیناسازیی قەڵایەکی پۆڵایینە بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و قەوارە سیاسییەکەی.

هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەم سۆنگەیەوە، بەوپەڕی باوەڕ و ئیرادەی نیشتمانییەوە، پابەندبوونی خۆی لە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکان دووپات دەکاتەوە، وەک هێزێکی نیشتمانیی پیشەگەر، یەکگرتوو و مۆدێرن کە لە ئاست گەورەیی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکاندا بێت.

سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە، زەمینەسازییەکی مسۆگەرە بۆ ئایندەیەکی گەشتر، ئارامتر و پارێزراوتر بۆ نەوەکانی داهاتووی گەلەکەمان.

کوڕانی کۆماندۆی کوردستان جارێکی تر، پەیمانی دڵسۆزی بۆ خاک و نیشتمان تازە دەکاتەوە و بە ورەیەکی بەرزەوە لەسەر ئەرکە ڕەسەنەکانی خۆی لە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و ئارامیی هەرێمەکەمان دەمێنێتەوە.

درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان ...

سەربەرزی و شکۆداری بۆ پێشمەرگەی کوردستان کە هەمیشە قەڵغانی پۆڵایینی پاراستنی ئەم خاکەن...

ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
21ی ئەیلوولی2026

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket