riklam

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی فەڕەنسا پەرەپێدانی کاری هاوبەش تاوتوێدەکەن

کوردستان 09:32 PM - 2026-09-21
قوباد تاڵەبانی و  ئیمانوێل مینیۆ کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت

قوباد تاڵەبانی و ئیمانوێل مینیۆ کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 21ی9ی2026بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران بەخێرهاتنی کونسوڵی نوێی فەڕەنسای کرد بۆ کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندیی مێژوویی کوردستان و فەڕەنسا کرا. قوباد تاڵەبانی سوپاسی حکومەت و گەلی فەڕەنسای کرد کە بە تایبەت لە ساڵی 1991 بەدواوە بەردەوام پشتیوان و هاوسۆزی گەلی کورد و هەرێمی کوردستان بوون. هەردوولاش هاوڕابوون کە پێویستە لەم قۆناغەدا ئاستی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا بەهێزتر بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش جەختیان کردەوە لەسەر کاری هاوبەش بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرا. کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا پیرۆزبایی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی لە خەڵکی کوردستان کرد و هەردوولاش هاوڕابوون ئەم رووداوە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم. هەر لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی فەڕەنسای کرد کە بە درێژایی ساڵانی رابردوو هاوکار و هاندەر بووە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە سەردانەکەی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ وڵاتی فەڕەنسا و بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی کان کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لە کان لە رێگەی کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستانەوە گەورەترین فەندی فیلمی کوردی بۆ پێشخستنی زیاتری سینەمای کوردستان و پەرەپێدانی زیاتری توانای سینەماکارانی کورد راگەیاندووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket