گەرمیان و گەرمیانییەکان داینەمۆی جۆشدانەوەی شۆڕشی نوێ باسکی پتەوی یەکێتی بوون
کوردستان 10:11 PM - 2026-09-21
راگەیاندنى مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
وێنەى یەکێک لە سەردانەکان
ئەمڕۆ 21ـی ئەیلول 2026، مەکتەبی
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، بە یاوەری سەڵاح عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە
دێرینەکان لقی گەرمیان ، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە سێ سەردانی جیادا هەریەک
لە هەڤاڵان ( عومەر حەمە ساڵح ، نامیق رەشید مەحمود ، حسێن عەلی محەمەد ) پێشمەرگە
و تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیان بەسەرکردەوە .
لەو سەردانانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت
ستایشی رۆڵ و خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵان عومەر حەمە ساڵح و نامیق رەشید و حسێن عەلی
یان کرد وەک پۆلێک “پێشمەرگەی ئازا و دانەبڕاوی رۆژە سەختەکانی خەباتی کوردایەتی ،
کە لە خەباتی شاخدا داستان و نەبەردی گەورەیان تۆماردەکرد ، پێدەشتەکانی
گەرمیانیان کردبووە مەیدانی رووبەڕووبوونەوەی دوژمن .
لە بەرامبەر ئەو رابردووە پاک و پڕ
شکۆمەندییەشدا مەکتەبی سکرتارییەت “سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ
قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردن و هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی زیاتریان بۆ
خوازرا “.
لە بەرامبەردا ، هەڤاڵان حەمە ساڵح و
نامیق رەشید و حسێن عەلی وێڕای خۆشحاڵیان بە سەردان و بەسەرکردنەوەکەیان “بە
شانازییەوە باسیان لە ڕۆژانی سەختی خەباتکردەوە کە بەو پەڕی ڕۆحییەتی نیشتمانییەوە
تێکۆشاون بۆ سەربەستی و ئازادیی گەلەکەیان”
.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

