دەربارەی ئێمه
هەواڵ و هەڵوێستە رەسمییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە
شێوازێکی پیشەیی و لەسەر بنەمای راستی، متمانە و سەرچاوەی باوەڕپێکراو لەم
سەکۆ میدیاییەوە بڵاودەبنەوە.
ئێمە پابەندین بە رێزگرتن لە خوێنەرانمان و لە رێگەی بەرهەمهێنانی
ناوەڕۆکی کوالێتی بەرز لە راپۆرت، هەواڵ و سەرجەم ژانرە رۆژنامەوانییەکان، گوزارشت
لە پەیام و کارە میدیاییەکانمان دەکەین.
• وێبسایتی PUKMEDIA له رۆژی 22ى1ى2003 به بڕ‌یارێكی
مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی
ده‌ستی به كاركردن كرد.
• ئێستا PUKMEDIA له وه‌رزی نوێی كاركردنیدایه، وه‌ك
سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ‌پێكراوی ره‌سمی هه‌واڵ و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌زمانه‌كانی
( ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، توركی، فارسی، كوردی /سۆرانی/ كرمانجی) بڵاوده‌كاته‌وه.
•پێشتریش له‌كاتی دامه‌زراندی PUKMEDIA قۆناغه‌كه
یارمه‌تیده‌ری بوو كه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی هەواڵى باشی رووداوه‌كانی پرۆسه‌ی
ئازادی عیراق، به‌جۆرێک سه‌رجه‌م ئاژانسه عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كان پشتیان پێ ده‌به‌ست
و تیمێكی رۆژنامه‌نوسی پرۆفیشناڵ كاریان تێدا ده‌كرد.
• له‌ساڵی 2005،PUKMEDIA په‌ره‌ی پێدرا و له‌پاڵ به‌شی كوردی و عه‌ره‌بی، به‌شه‌كانی ئینگلیزی و
فارسی و توركی و كرمانجی به پیتی لاتینی بۆ زیادكرا.
• سه‌ره‌تا PUKMEDIA له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و به‌غداد- تاران- ئه‌ڵمانیا-
نه‌رویج- فه‌رنسا- ئیتاڵیا- هۆڵندا- سوید- سوریا- كه‌نه‌دا- میسر- به‌ریتانیا-
توركیا– ئۆكرانیا په‌ره‌ی به‌كاره‌كانی دا و په‌یامنێری دانا، كه ژماره‌یان 150
په‌یامنێر بوو، كاریان له‌سه‌ر گه‌یاندنی زانیاری گشتی بۆ خوێنه‌رانی ده‌كرد.
ئێستا PUKMEDIA كه تاكه وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستانه، هه‌ڵوێسته ره‌سمییه‌كانی یه‌كێتی و هه‌واڵ و راپۆرت و
زانیارییه‌كانی به زمانه‌كانی ( كوردی/سۆرانی/ كرمانجی/ بادینی، عه‌ره‌بی،
ئینگلیزی، توركی، فارسی) بڵاوده‌كاته‌وه و بووه‌ته سه‌رچاوه بۆ به‌شێك له میدیا
ناوخۆیی و جیهانییه‌كان.
زۆرترین خوێنراو
-
بۆ بەشداریکردن لەکۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان سەرۆک کۆمار گەیشتە تورکیا
عیراق 08:06 PM - 2026-11-10 -
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەو میدیارێکی دێرینی شۆڕش بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:00 PM - 2026-11-10 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی بانکی دەدرێت بەخەڵکی کەرکوک
کوردستان 06:46 PM - 2026-11-10 -
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و گەلی تورکیا دەکات
کوردستان 05:39 PM - 2026-11-10 -
سەرۆک کۆمار بەشداری لە لووتکەی کەشوهەوا لە تورکیا دەکات
عیراق 04:32 PM - 2026-11-10 -
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: كۆڕبەندی ستراتیجیی سلێمانی بەستنەوەی شارەکەمانە بە جیهانەوە
کوردستان 04:26 PM - 2026-11-10 -
قوباد تاڵه‌بانی: تیمی یه‌كێتی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جێبەجێ دەکات
کوردستان 04:10 PM - 2026-11-10 -
سەباح نو‌عمان: ژێرخانی وزە بە سیستمی بەرگری و رادار دەپارێزین
کوردستان 03:16 PM - 2026-11-10


دابەزێنە

