سود بینینی هاووڵاتیانی هەرێم لەخولی راهێنان و کۆنفرانسەکانی دەرەوە تاوتوێ دەکرێت
کوردستان 09:46 PM - 2026-09-21
تایبەت
د. یـوسف گـۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و باڵیۆز د. جوان ئیحسان و د. محەمەد شومەری سەرۆکی پەیمانگەی خزمەتی دەرەوە
ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتی21ی9ی2026لە بارەگای مەکتەبی سیاسی، د.
یـوسف گـۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ باڵیۆز د. جوان ئیحسان پێشوازیان کرد لە د. محەمەد
شومەری سەرۆکی پەیمانگەی خزمەتی دەرەوەی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عیراق.
لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندی ئەکادیمی و گۆڕینەوەی بیروڕاو دەربارەی
بابەتە دەرەکییەکانی عیراق کرا، هەروەها چۆنیەتی سود بینینی زیاتری هاووڵاتیانی
هەرێمی کوردستان لە خولەکانی راهێنان و کۆنفرانسەکانی کە لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق
بەڕێوەدەچێت تاوتوێکرا.
هەر لە دیدارەکەدا جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان باوەڕی وایە عیراق موڵکی هەموو عیراقییەکانە کارکردن بۆ ئایدەی ئەو وڵاتە
ئەرکی هەمولایەنەکانە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا
بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بۆ خزمەتی زیاتری ئامانجە نیشتمانییە
هاوبەشەکان دوپاتکرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

