سەرۆککۆمار: تەئکید لە زامنکردنی مافی جوتیارانی کەرکوک دەکاتەوە
عیراق 03:32 PM - 2026-09-22
تایبەت
سەرۆککۆماری عیراق پێشوازیکرد لە وەفدێکی نوێنەری جووتیارانی پارێزگای کەرکوک
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئەیلول 2026، نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق لەبەغداد- کۆشکی سەلام، پێشوازیکرد لە وەفدێکی نوێنەری جووتیارانی پارێزگای کەرکوک.
لەمیانی دیدارەکەدا کە د.خالید شوانی وەزیری داد و چەند ئەندامێکی پەرلەمان ئامادەیبوون، کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بەکەرتی کشتوکاڵ و بارودۆخی جووتیارانی پارێزگای کەرکوک و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی روبەڕوویان دەبنەوە باسکران، ئەمە جگە لەگرنگی دابینکردنی کەرەستەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە.
سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگیدان بە جووتیاران و دابینکردنی پێداویستیەکانیان بە شێوەیەک کردەوە، کە هاوکاربێت لە بوژاندنەوەی چالاکیی کشتوکاڵی و بەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و هاوکات ئاماژەی بەپێویستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە رووبەڕوویان دەبنەوە لەچوارچێوە یاساییەکاندا بەشێوەیەک کەدەستەبەری مافەکانیان و خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات.
لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە کۆمەڵێک داواکاری و پێشنیاری پەیوەست بەدۆخی کشتوکاڵی پارێزگاکەیان خستەڕوو، هاوکات پێزانینی خۆیان بۆ گرنگیدانی سەرۆک کۆمار بەپرس و پێداویستییەکانی جووتیاران دەربڕی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

