ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
عیراق 02:10 PM - 2026-09-22
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران/ ئەرشیف
بڕیارە سبەینێ 23ی9ی2026 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێکردنی چوار پرس دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، کە پرۆژە یاساکانی پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن و هۆکارەکانی پیسبوونی ئاوی رووباری دیجلە و پڕۆژە یاسای مافی خاوەندارێتیی هزرییە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کارنامەی دانیشتنی ژمارە (21)ی وەرزی دووەمی یاسادانانی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە سبەینێ 23ی9ی2026، سەعات 1:00 ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێ، بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە،چوار تەوەر گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لەوانە (خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەی یاسای سەندیکای تاقیگەکارانی عیراقی کە لەلایەن لیژنەکانی کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، خزمەتگوزاریی گشتیی فیدراڵی، ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و لاوان و وەرزش، لەگەڵ لیژنەی یاسایی) ئامادەکراوە.
هاوکات، لە تەوەری دووەمدا ، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی درێژخایەن بە فەرمانبەران لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و داراییەوە دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی لە تەوەری سێیەمدا، ڕاپۆرتی لیژنەی فەرمانی پەرلەمانیی ژمارە (63)ی ساڵی 2026 تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ئاوی ڕووباری دیجلە و دەستنیشانکردنی لایەنە کەمتەرخەمەکان و ڕێکارەکانی پێویست بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی.
لە دواین تەوەریشدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای مافی خاوەندارێتیی هزری تەواو دەکرێت، کە 106 ماددەی لێماوەتەوە، لەلایەن لیژنەکانی خوێندنی باڵا و یاساییەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

