بۆ سێیەمین ساڵ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی متمانەی نێودەوڵەتی وەرگرتەوە

کوردستان 10:03 PM - 2026-09-21
کەمپى نوێى زانکۆى سلێمانى راگەیاندنى زانکۆى سلێمانى

کەمپى نوێى زانکۆى سلێمانى

زانکۆی سلێمانی

بۆ سێیەمین ساڵی لەسەریەک، کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی متمانە و دڵنیایی جۆری لەلایەن دەستەی متمانەبەخشینی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای شانشینی ئوردنەوە پێبه‌خشرایه‌وە.

بەپێی نووسراوی رەسمی دەستەکە، کە ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (پ.د. کۆسار محەمەد عەلی) کردوە و بە ئیمزای سەرۆکی دەستەی متمانەبەخشین و دڵنیایی جۆریی ئوردن (پ.د. زافیر ئەلسەرایەرە) دەرچووە، ئەنجومەنی دەستەکە بڕیاریداوە بە نوێکردنەوە و بەردەوامیدان بە بڕوانامەی متمانەبەخشین بۆ پڕۆگرامی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی.



PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە