riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری پلاندانان: گرنگی زیاتر بە کوالێتی کۆنترۆڵ بدەن

کوردستان 01:10 PM - 2026-09-22
 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران  و د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و بریکاری وەزیر و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە (22/9/2026) بەڕێوەچوو، د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان راپۆرتێکی لەبارەی کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکە پێشکەش کرد و سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە هەمیشە پشتیوان و هاوکاریان بووە.

جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لە وەزیر و هەموو بەڕێوەبەرەکان و ستافی وەزارەتی پلاندانان کرد، کە لە ماوەکانی رابردوودا بە باشی ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە و بە تایبەتیش ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی وەزارەتی پلاندانان کرد لە سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عیراق و چەسپاندنی رێژەی راستەقینەی کورد لە پرۆسەکەدا.

قوباد تاڵەبانی داوایکرد وەزارەتی پلاندانان گرنگیی زیاتر بە بابەتی کوالێتیی کۆنتڕۆڵ بدەن و رێوشوێنی باشتر بگرنەبەر، چوونکە ئەم پرسە پەیوەندیی راستەوخۆی بە تەندروستیی هاووڵاتییانەوە هەیە. هەروەها پاش ئاماژەدان بە گرنگیی داتا لە پرۆسەی حکومڕانیدا، داواشیکرد لە کۆکردنەوەی داتادا سوود لە ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیای نوێ وەربگرن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket