برێت مەکگۆرک بۆ قوباد تاڵەبانی: جیهان قەرزداری پێشمەرگەیە
کوردستان 12:31 PM - 2026-09-22
ئەرشیف
دیدارێکی پێشووی قوباد تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک
برێت مەکگۆرک پۆستێکی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە پلاتفۆڕمی ئێکس هاوبەشیکردن (شێر) دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت:
جیهان قەرزداری پێشمەرگەیە و ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوان بووین.
برێت مەکگۆرک،
ڕێکخەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا،
لەگەڵ شێرکردنەوەی پۆستەکەی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە: "ئەمە هەواڵێکی خۆشە و ماوەیەکی زۆرە
چاوەڕوان بووین، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداربوون لەم پرۆسەیەدا،
جیهان قەرزاری پێشمەرگەیە".
برێت مەکگۆرک پێشتر وەک نێردەی تایبەتی سەرۆکی
ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەستبەکاربووە و لەو چوارچێوەیەدا لە
شەڕی دژ بە تیرۆریستان ڕۆڵێکی کارای لە ناوچەکەدا گێڕاوە.
برێت مەکگۆرک
لە چەندین لێدوان و بڵاوکراوەی پێشوویدا بەردەوام ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کردووە و
تیشکی خستووەتە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئەو هێزە لە پاراستنی ئاسایشی جیهاندا، هەروەها
دووپاتیکردووەتەوە کە پێشمەرگەی کوردستان هاوکاری جیهانیان کردووە بۆ تێکشکاندنی
تیرۆریستانی داعش.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 21ی9ی2026، هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی
پێشمەرگەدا یەکخران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانیش دووپاتی کردەوە، ئەمە
هەنگاوێكی مێژووییە و جەختیشی کردەوە، کە لە پشتیوانییەكانیان بۆ دوورخستنەوەی
هێزەكان لە دەستوەردانی سیاسی و حزبی بەردەوام دەبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهیهك كۆچبهری كورد خنكان
03:23 PM - 2026-09-22 -
برێت مەکگۆرک بۆ قوباد تاڵەبانی: جیهان قەرزداری پێشمەرگەیە
12:31 PM - 2026-09-22 -
زەیدی: تا 30ی6 ساڵی داهاتوو گروپەکان بە تەواوی چەک رادەست دەکەن
08:57 AM - 2026-09-22 -
گەرمیان و گەرمیانییەکان داینەمۆی جۆشدانەوەی شۆڕشی نوێ باسکی پتەوی یەکێتی بوون
10:11 PM - 2026-09-21
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: تەئکید لە زامنکردنی مافی جوتیارانی کەرکوک دەکاتەوە
03:32 PM - 2026-09-22
سەرۆک بافڵ بۆ لی جوون ئیڵ: یەکێتی پشتیوانتان دەبێت
02:32 PM - 2026-09-22
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
02:10 PM - 2026-09-22
قوباد تاڵەبانی بۆ وەزیری پلاندانان: گرنگی زیاتر بە کوالێتی کۆنترۆڵ بدەن
01:10 PM - 2026-09-22
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی فەڕەنسا پەرەپێدانی کاری هاوبەش تاوتوێدەکەن
کوردستان 09:32 PM - 2026-09-21 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: سەرۆککۆمار پشتیوانی لە بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان دەکات
عیراق 09:22 PM - 2026-09-21 -
کۆماندۆی کوردستان: یەکخستنەوەی پێشمەرگە ئایندەیەکی گەشتر مسۆگەر دەکات
کوردستان 07:56 PM - 2026-09-21 -
سەرۆک بافڵ: مامۆستا و زانایانی ئایینی پێگەیەکی باڵایان لای ئێمە هەیە
کوردستان 07:48 PM - 2026-09-21 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق پیرۆزبایی لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات
عیراق 05:00 PM - 2026-09-21 -
هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵا بۆ بنەماڵەی عاسی مۆرخواردەیی
پرسەنامە 04:50 PM - 2026-09-21 -
شاڵاو كۆسرهت رهسوڵ: هیچ وادهیهك بۆ كۆبوونهوهی یهكێتی و پارتی دیارینهكراوه
کوردستان 03:26 PM - 2026-09-21 -
سەرۆک بافڵ پشتیوانی یەکێتی بۆ کونسوڵی گشتی بەریتانیا دووپاتکردەوە
کوردستان 03:07 PM - 2026-09-21





.jpg)
.png)
دابەزێنە

