سەرۆکوەزیرانی عیراق پیرۆزبایی لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات

عیراق 05:00 PM - 2026-09-21
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق Iraqi PM's Media Office

عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق

پێشمەرگە

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت: پیرۆزبایی لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عیراق و پاڵەوانانی پێشمەرگە دەکەین، بەبۆنەی تەواوبوونی یەکخستنەوەی پێکهاتەکانیان لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا.

عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەراگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێم رایگەیاند: پیرۆزبایی لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عیراق و پاڵەوانانی پێشمەرگە دەکەین، بەبۆنەی تەواوبوونی یەکخستنەوەی پێکهاتەکانیان لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و چەسپاندنی کاری دامەزراوەیی.

راشیگەیاندووە، یەکخستنەوەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی دەستووری و یاساییدا و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عیراق و پێکهاتەکانی، هەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانیمان و یەکگرتوویی بڕیاری بەرگریمان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە