ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كورد خنكان
جیهان 03:23 PM - 2026-09-22
ئاژانسەکان
بەلەمێکی کۆچبەران لە یۆنان
له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ گه‌یشتن به ئیتاڵیا 18 كۆچبه‌ری كورد خنكان، دوای ئه‌وه‌ی یه‌خته‌كه‌یان له كه‌ناراوه‌كانی لیبیاوه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌ڕێكه‌وتبوو.
ڕۆژی 5ی ئابی ئه‌مساڵ، ئه‌و 18 كۆچبه‌ره كورده كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری ڕانیه و قه‌ڵادزێن، له لیبیاوه به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتوون، به‌ڵام له‌ڕۆژی 9ی ئابه‌وه سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان پچڕاوه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ڕەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران، ده‌ڵێت:دوای به‌دواداچوونێكی ورد و سه‌ردانیكردنی ئیتاڵیا و په‌یوه‌ندیكردن به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو دورگه‌ی پالێرمۆ و كالابریا، له‌وانه نه‌خۆشخانه‌كان، زیندانه‌كان، بنكه‌كانی پۆلیس و خاچی سوور، هیچ زانیارییه‌كی ره‌سمی له‌سه‌ر ئه‌و كۆچبه‌رانه دهستنهكهوتوون.
پاشان ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانیی تایبه‌ت به كۆچبه‌ران به‌ناوی سۆس - SOS له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی چاودێرییه‌وه، وێنه‌ی 11 ته‌رمی له‌سه‌ر یه‌ختێكی تێكشكاو له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گرتووه، به‌مه‌ش پشتڕاستبووه‌ته‌وه كه ته‌واوی كۆچبه‌رانی یه‌خته‌كه خنكاون و ته‌رمه‌كانیشیان له‌ناو ده‌ریادا دۆزراونه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌و چالاكوانه باسی ده‌كات، له یه‌كێك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێك له قوربانییه‌كان له‌سه‌ر سنگی تاتۆی كردووه و نووسیویەتی "دایه گیان"، ئه‌مه‌ش پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه سه‌رجه‌میان یه‌ك گرووپ بوون و كوردن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

