riklam

سەرۆک بافڵ: مامۆستا و زانایانی ئایینی پێگەیەکی باڵایان لای ئێمە هەیە

کوردستان 07:48 PM - 2026-09-21
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی 56ـەمین یادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمیان لێدەکات و دووپاتیشی دەکاتەوە: " مامۆستا و زانایانی ئایینی، پێگەیەکی باڵایان لای ئێمە هەیە و بە چاوی رێزەوە لە رۆڵ و ماندوبوونتان دەڕوانین لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگەکەمان بەرەو چاکەی گشتی"  

دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆک بافڵ:


بەڕێزان لە یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان

بەبۆنەی 56ـەمین یادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتانەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مامۆستا و زانایانی ئایینی، پێگەیەکی باڵایان لای ئێمە هەیە و بە چاوی رێزەوە لە رۆڵ و ماندوبوونتان دەڕوانین لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگەکەمان بەرەو چاکەی گشتی، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، برەودان بە بیری میانڕەویی و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵاتەکەماندا.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوانی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەبێت بۆ بەدیهێنانی ماف و خواستەکانی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و پاراستنی بەها پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام و کولتووری جوانی کوردەواری.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket