شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی دیارینه‌كراوه
کوردستان 03:26 PM - 2026-09-21
PUKMEDIA
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت: سەرۆک
بافڵ سەردانێکی سەرکەوتووی بۆ ئێران کرد، دەشڵێت: هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان
یەکێتی و پارتی دیارینەکراوە.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، رایگەیاند: سەرۆک
بافڵ سەردانێکی سەرکەوتووی بۆ ئێران کرد و لەسەردانەکەشیدا بارودۆخی ناوچەکە
بەگشتی و هەرێمی کوردستان و عیراق بەتایبەتی باسێکی گرنگی کۆبوونەکانی بوون.
لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتیش رایگەیاند:هیچ
وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دیارینەکراوە و دەرگای گفتووگۆمان کراوەیە
و لەگەڵ پارتی بەردەوامین، بەڵام نەگەیشتووینەتە هیچ رێککەتنێک لەبارەی پێکهێنانی
حکومەت.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئاماژەی بەوەشکرد، هاوپەیمانێتییەکەمان
لەگەڵ نەوەی نوێ بەردەوامە و وەک خۆیەتی، رێککەوتنەکەشمان زۆر بابەتی تێدایە تەنها
پرسی بەشداریکردن لە حکومەت نییە.
ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه، رۆژی 20ـی 10ی 2024 هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی كوردستان لە
بازنەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تا ئێستاش حکومەتی نوێی
هەرێم پێکنەهێنراوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌وڵه‌كانی بۆ پته‌وكردنی هاوبه‌شی راسته‌قینه
و رێگریكردن له تاكڕ‌ه‌وی له‌عیراق و هه‌رێم چڕ‌كردووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك پرسی
هاوبه‌شی راسته‌قینه له‌ڕ‌وانگه‌ی یه‌كێتییه‌وه ته‌نها خۆی له‌به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت
و دابه‌شكردنی پۆست‌دا نابینێته‌وه، به‌ڵكو خۆی له‌بڕ‌یاره چاره‌نوسسازه‌كان و
رۆڵبینین له‌نه‌خشه‌ی سیاسی و حوكمڕ‌انی وڵات‌دا ده‌بینێته‌وه، كه لای یه‌كێتی
پرسی مووچه له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كاندایه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

