riklam

قوباد تاڵەبانی: یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هەنگاوێكی مێژووییە

کوردستان 02:30 PM - 2026-09-21
ڕێوڕەسمى ڕاگەیاندنى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

ڕێوڕەسمى ڕاگەیاندنى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە

قوباد تاڵەبانی كوردستان

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: كە یەكخستنەوەی هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا هەنگاوێكی مێژووییە و جەختیش دەكاتەوە لە بەردەوامی پشتیوانییەكانیان بۆ دوورخستنەوەی هێزەكان لە دەستوەردانی سیاسی و حزبی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم رایگەیاند: یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەدامەزراوەیی كردنی و دروستكردنی هێزێكی راهێنراوی پیشەیی داواكاری و خواستێكی لەمێژینەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە و ساڵانێكی زۆریشە هەوڵی بۆ دەدەین. هەربۆیە یەكخستنەوەی هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە و رێكخستنەوەیان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوێكی مێژووییە و باشترین رێزلێنانە لە خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەم و دڵنیاشیان دەكەینەوە بۆ لەمەودواش بە هەموو توانامانەوە پشتیوانیان دەبین و كار دەكەین بۆ ئەوەی دووریان بخەینەوە لە هەرچەشنە دەستێوەردانێكی سیاسی و حیزبی. سوپاسی هاوپەیمانەكانیشمان دەكەین كە لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر هاوكارمان بوون بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پیرۆزە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket