أبو رغّــــــــــال
بیروڕا 11:47 AM - 2026-09-21
PUKMEDIA
کاروان ئەنوەر
كاتێك ئەبرەهەی حەبەشی سوپایەكی ئامادەكرد و روی كردە مەككە تا كەعبەی ئەوكاتە بڕوخێنێت، كەسێك هەبوو خەڵكی ناوچەكەبوو، كەوتەپێش سوپاكە و فیلەكانی، چاوساغیی بۆ لەشكرەكەی حەبەشە كرد و هەموو نهێنی و خاڵە لاوازەكانی ئەو ناوچەیەی دایە دەستی لەشكرە وێرانكەرەكە، ئەو كەسە ناوی (ابو رغال) بوو كە خەڵكی ثقیف بوو، وا رێككەوتبوو كە پێشكاری دەمڕاستی و خیانەت ئەنجام بدات و لەدوای روخاندنی كەعبە بەفیلەكانیان، ئەم (ابو رغال)ە، شتێكی لە ماڵو موڵک و زێڕ و پارە دەستبكەوێت.
لاپەڕەكانی مێژوو نموونەی زۆر زۆری لەمجۆرە تێدایە، خەڵكێك ویژدان و دین و خاك و شەرەفی خۆی بۆ مشتێك پول و پارە یان زێر و زیو بفرۆشێت، وەك نمونەی (ابن العلقمي) كە وەزیرێكی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسی بوو، لەكاتی ئابڵۆقەی مەغۆل بۆ سەر بەغداد ساڵی 1258 زایینی، خیانەتی لە خەلیفەی موسڵمانان (المسعتصم بالله) كرد و ژێربەژێر لەگەڵ هۆلاكۆ رێككەوتبوو كە نەخشەو پلانی بەرگریی و نهێنی دەروازەكانی بەغداد بداتە دەست سوپای داگیركەر، هۆلاكۆش لەبەرانبەردا ژیانی بپارێزێت. ئەوەبوو كە هۆلاكۆ هاتەناو بەغداد و خراپ قەوماندیی، زۆر چیرۆك و بەسەرهات لەنێوان هۆلاكۆ و خەلیفەی موسڵماناندا باسدەكرێن، سەیرترینیان كاتێك هۆلاكۆ بەیاوەریی المستعصم بالله دەچنە بیت المال و گەنجینەی دەوڵەتی خەلافەت، بەدەیان و سەدان تۆن زێڕ و خشڵی گرانبەها دەبینێت، بۆیە روو لە خەلیفە دەكات ودەڵێت: لەبری ئەوەی ئەم گەنجینەیەت لەم شوێنەدا شاردوەتەوە، بەبڕێكی كەمیی ئەم سەروەتە، دەتانوانی سوپایەكی بەهێز دروست بكەن، تا من نەمتوانیایە خەلافەتەكەت ژێراوژور بكەم، ئیتر ئەوەی بەزەیی بێت بەرانبەر بە خێزان و بنەماڵەی خەلیفەو دارودەستەو حاشیەو غیلمان و کەنیزەکەکان،نەینواند، تاکە كەسێكیانی بە زیندوویی نەهێشتەوە.. بەڵام لە عورفی مەغۆلەكاندا نەدەبوو خوێنی خەلیفەو پاشاو میرەكان لەسەر زەوی دار الخلافة و كۆشك و تەلاری پاشایەتی بڕژێنرێت، بۆیە خەلیفەی موسڵمانانی لە فەرشێكەوە ئاڵاند و بە سمی ئەسپەكان خەلیفەیان نەفەسبڕ كرد و یەك تكە خوێنی نەڕژایە سەر زەوی، بەڵام بەغدادیان خەڵتانی خوێن كرد و وەزیری خۆفرۆشیش لەم قەسابخانەیە بە سەلامەت دەرچوو، ھەرچەندە لەدوای ساڵێك بە مەرگی خودایی ئەویش گیانی سپارد و ناوی ئەمیش چوە پاڵ ناوی ابو رغالەكانی تر و لیستەكەیان بۆ ئەمڕۆ سەدان و هەزاران كەسی تێدایە، گەر ریزیان بكەین دەیان و سەدان گریك و رۆمان و فارس و موسڵمانی عەرەب و عەجەم و دەیان خۆفرۆش و خاكفرۆش و ابو رغال و بەکر مەرگەوەڕ و حەسەن خەیری خۆیان لەم لیستەدا حەشارداوە.
ئەوەی من دەمەوێت ئەمڕۆ باسی بكەم و راستی بكەمەوە ئەوەیە كە سەرجەم ئەم خۆفرۆش و خاكفرۆشانە گۆڕیچەیەكیان بۆ دروست كراوە، بەڵام بەشێوەی جیاواز، ئەویش تەنها بەدانان و فڕێدانی بەردێك بۆ سەر گۆڕە دروست كراوەکانیان بۆئەوەی تا قیامەت خیانەتی ئەمانە لەیاد نەكرێن، تەنانەت لە فەریزەی حەجكردنیشدا مەراسیمێكی بەردباران كردن هەیە، ھاوکات لەشکرەکەی ئەبرەھەو فیلەکانیش لە ئاسمانەوە بەردباران کران، كە پەڕەسێلكەكان بەم پرۆسەیە ھەستاون(سورة الفیل)..
لە كوردستانەكەی خۆشماندا، لەهەر چوار پارچە دابڕێنراوەكاندا، كۆمەڵێك گۆڕی رەمزی هەن كە بە گۆڕی كافر و گاور و جولەكە و ناووناتۆرەی تر ناویان دەبرێت و گوایە هەركەس بەردێك فڕێبداتە سەر ئەو گۆڕانە، ئەوە خەیرێكی بۆ دەنووسرێت و زووتر دەگاتە شوێنی مەبەست، بەڵام لەراستیدا ئەو (گۆڕە بەردانە) و دۆڵی كافران وەك فێریان كردین، ئەوانە گۆڕی باپیرانی خۆمانن كە لە شەڕی بەرگریی لە خاك و نیشتمان بەدەستی لەشكری سەفەوی و عوسمانی و حیجازی شەهید كراون، كەچی ئێمەی نەوەی ئەوان بەردبارانی گۆڕەكانیان دەكەین.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆماندۆی کوردستان: یەکخستنەوەی پێشمەرگە ئایندەیەکی گەشتر مسۆگەر دەکات
07:56 PM - 2026-09-21 -
شاڵاو كۆسرهت رهسوڵ: هیچ وادهیهك بۆ كۆبوونهوهی یهكێتی و پارتی دیارینهكراوه
03:26 PM - 2026-09-21 -
ڕێوڕەسمى ڕاگەیاندنى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت
11:11 AM - 2026-09-21 -
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عیراق دادەبەزێتەوە
10:17 AM - 2026-09-21
ئەمانەش ببینە
سەرۆکوەزیرانی عیراق پیرۆزبایی لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات
05:00 PM - 2026-09-21
سەرۆک بافڵ پشتیوانی یەکێتی بۆ کونسوڵی گشتی بەریتانیا دووپاتکردەوە
03:07 PM - 2026-09-21
قوباد تاڵەبانی: یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە هەنگاوێكی مێژووییە
02:30 PM - 2026-09-21
د. بڕیار رەشید: بەراوردكاريی وەزیفی بۆ یەكەمەكانی هەرێم ئەنجامدراوە
12:30 PM - 2026-09-21
زۆرترین خوێنراو
-
أبو رغّــــــــــال
بیروڕا 11:47 AM - 2026-09-21 -
ڕێوڕەسمى ڕاگەیاندنى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:11 AM - 2026-09-21 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسى یەکێتى بۆ كۆچی دوایی عاسی مۆرخواردەیی
پرسەنامە 10:23 AM - 2026-09-21 -
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عیراق دادەبەزێتەوە
کوردستان 10:17 AM - 2026-09-21 -
رۆیشتنی ئەمریکا؛
بیروڕا 09:54 AM - 2026-09-21 -
لوتكەی تاران و سلێمانی
بیروڕا 09:50 AM - 2026-09-21 -
192هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2026-09-21 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی لەسەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا دەكات
ی ن ک 09:00 PM - 2026-09-20







دابەزێنە

