ڕێوڕەسمى ڕاگەیاندنى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:11 AM - 2026-09-21
نوسینگەى ڕاگەیاندن
ڕێوڕەسمى ڕاگەیاندنى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ رێوڕەسمی راگەیاندنی
یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت و وەزیری پێشمەرگەش رایگەیاند: پڕۆسەی
یەكگرتنەوەی تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە لەژێر چەتری نیشتمانی و سەركردایەتی
وەزارەتی پێشمەرگە بە سەركەوتوویی و سەردەمیانە كۆتایی هات و لەمەودوا هێزەكانی پێشمەرگە
یەك فەرماندە و بڕیاری دەبێت.
ئەمڕۆ 21ی 9ی 2026،
بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و فەریقی یەكەم عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، رێوڕەسمی راگەیاندنی یەكخستنەوەی
هێزەكانی پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت.
لەسەرەتای مەراسیمەكەدا، شۆڕش
ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: لەم پڕۆسەیەدایە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر
بووینەوە و لەمەودوا هێزەكانی پێشمەرگە یەك فەرماندە و بڕیاری دەبێت.
راشیگەیاند: بە شانازییەكی
زۆرەوە و بە ئەمانەتێكی مێژووییەوە بە هەموو جیهان و گەلی خۆشەویستی كوردستان و
هێزی پێشمەرگە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان ڕادەگەیەنین كە پڕۆسەی یەكگرتنەوەی
تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە لەژێر چەتری نیشتمانی و سەركردایەتی وەزارەتی پێشمەرگە
بە سەركەوتوویی و سەردەمیانە كۆتایی هات.
هەر لە ڕێوڕەسمەكەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێكی مێژوییە بۆ پێشمەرگەو كوردستان و سوپاسی قوباد تاڵەبانی دەكەین بۆ هەوڵەكانی لە یەكخستنی هێزی پێشمەرگە و ئاماژەى بە ئەوەشدا: پێویستە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ململانێی سیاسی و ناوخۆیی بەكارنەهێندرێت.
هاوكات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كوردستان پێویستی بە یەك هێز
و فەرماندە و وەزارەت هەیە.
ئەوەى خستەڕوو: بەم هەنگاوە گرنگە ئیتر هیچ هێزێک لە دەرەوەى پەیکەرى وەزارەتى
پێشمەرگەدا نامێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

