riklam

د. بڕیار رەشید: بەراوردكاريی وەزیفی بۆ یەكەمەكانی هەرێم ئەنجامدراوە

کوردستان 12:30 PM - 2026-09-21
د. بڕیار رەشید PUKMEDIA

د. بڕیار رەشید

كوردستان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: كە پڕۆسەی بەراوردكاریی وەزیفی بۆ دەرچووانی سێ یەكەمەكانی زانكۆكانی هەرێم ئەنجامدراوە و كۆدی وەزیفییان بۆ نێردراوە، بەڵام جێبەجێكردنی بڕیارەكە بەستراوەتەوە بەڕێنماییەكانی پڕۆژەیاسای بودجەوە.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەبارەی كەیسی دامەزراندنی دەرچووانی سێ یەكەمەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، ئەو زانیارییانەی تاكو ئێستا لەبەردەستدان، بە پێی نووسراوێكی رەسمی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی كە ئاراستەی نووسینگەكەمان كراوە، پڕۆسەی بەراوردكاریی وەزیفی (التقاطع الوظيفي) بۆ دەرچووانی سێ یەكەمەكانی زانكۆكانی هەرێم ئەنجامدراوە و كۆدی وەزیفی (الرمز الوظيفي) بۆ پێشكەشكاران نێردراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆسەكە، چاوەڕوانی پڕۆژەیاسای بودجە و ئەو ڕێنماییانەیە دەكرێت كە لەو چوارچێوەیەدا دەردەچن.

PUKMEDIA

نووسراوی رەسمی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی:


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket