مەکتەبی سکرتارییەت کاروانی خەباتی کوێخا باپیری قایکەند بەرز دەنرخێنێت

کوردستان 06:28 PM - 2026-11-25
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەران بەسەردەکەنەوە مەکتەبی سکرتارییەت

مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەران بەسەردەکەنەوە

رۆژی25ـی 11ـی 2026 ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئامادەبوونی هەڤاڵ شوان موغاغی فەرماندەو تێکۆشەری دێرین لە گوندی قایکەندی سەر بە شارۆچکەی پیرەمەگروون سەردانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ باپیر مەجید قادر ناسراو بە ( کوێخا باپیری قایکەند ) یانکرد .

لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە باسییان لە کاروانی خەبات و تێکۆشانی سەرکەوتووانەی کوێخا باپیری قایکەند کرد وەک پێشمەرگەیەکی بە ورە و دڵسۆزی شۆڕشی نوێ کە ئازایانە لە مەیدانەکەدا خەباتی دەکرد بۆ مافی رەوای گەلەکەی . لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان ئاڕاستەکردوو هیوای تەندروستی باشترییان بۆ خواست .

لە بەرامبەردا ، هەڤاڵ باپیر مەجید پێزانینی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەکەی و ئاشکرایکرد سەبەرز و شەرەف مەندم وەک رۆڵەیەکی بە هەڵوێست کە تەمەنی گەنجی خۆمان خستۆتە خزمەت مافە رەواکانی گەلەکەم لە شۆڕشی نوێدا .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە