نزار ئامێدی: قوربانیدانی ژنان شایەنی پێزانینە

عیراق 05:12 PM - 2026-11-25
نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆماری عیراق

نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار

عیراق

نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ژنانی عێراق پایەیەکی بنەڕەتی خێزان و کۆمەڵ بوون و بەردەوامیشی هەروا دەمێننەوە، هاوبەشێکی کارا لە قوربانیدان و کارکردن و ئاوەدانکردنەوە  بون کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە تێپەڕاندنی سەختترین قۆناغەکاندا، کە قوربانیدانەکانیان شایەنی هەموو پێزانینێکن، و پێویستە بە کرداری ستایشیان بکرێت کە ڕەنگدانەوەی پێگە و ڕۆڵی ئەو لە ژیانی گشتیدا دیار بووە.

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، ئەو ژنە عێراقییەمان لەبیرە کە دەیان ساڵە بەهۆی شەڕ و قەیران و ئاوارەیی و نەهامەتیەوە ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت و ئاڵەنگاری زۆر بوونەتەوە. بەڵام سەرەڕای هەمو ئەمانە بە بەهێزی ماونەتەوە، کە ژنان پشتگیری خانەوادە دەکەن و پتەوی خێزانی دەپارێزێت جگە لەوەی بە ویستی بەهێزەوە ڕووبەڕووی سەختییە جۆراوجۆرەکان بووەتەوە.

ژنانی عێراق پایەیەکی بنەڕەتی خێزان و کۆمەڵ بوون و بەردەوامیشی هەروا دەمێننەوە، هاوبەشێکی کارا لە قوربانیدان و کارکردن و ئاوەدانکردنەوە  بون کە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە تێپەڕاندنی سەختترین قۆناغەکاندا، کە قوربانیدانەکانیان شایەنی هەموو پێزانینێکن، و پێویستە بە کرداری ستایشیان بکرێت کە ڕەنگدانەوەی پێگە و ڕۆڵی ئەو لە ژیانی گشتیدا دیار بووە .

مافی ژنانە بە ئارامی و شکۆ و دوور لە توندوتیژی، هەموو دەرفەتێکیان هەبێت بۆ بەشداریی تەواو لە بنیاتنانی کۆمەڵ و خزمەتکردنیدا بکەن.

سڵاوێکی گەرم و پڕ شکۆ بۆ هەموو ژنێکی عێراقی کە پایە و پشتیوانی خێزانەکەی بووە و لە بەرامبەر ناخۆشیەکاندا سەرچاوەی هێز بووە و لە سەختترین بارودۆخدا چرای هیوا بووە.

نزار ئامێدی
سەرۆک کۆمار
چوارشەممە25ی11ی2026

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە