بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات

کوردستان 10:51 AM - 2026-11-25
کەش و هەوا PUKMEDIA

کەش و هەوا

کەش و هەوا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین و هەورە تریشقە کە لە یەکشەممەی داهاتووەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، هاوکات مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان لێدەکەوێتەوە.


بەڕێوەبەرایەتى  گشتى کەشناسى رایدەگەیەنێت: لە رۆژى یەک شەممە 29-11-2026 شەپۆلی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات بە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری شەپۆڵی باران بارین دەبێت .

روونى دەکاتەوە: سەرەتا بە نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز دەست پێدەکات، پاشان لە رۆژی دواتر "دوو شەممە" لە کاتەکانی ئێوارە دووبارە شەپۆڵی باران بارین چالاک دەبێتەوە، رۆژی سێ شەممە 1-12-2026  چەقی بەهێزی کاریگەری شەپۆڵی باران بارین دەبێت و سەرجەم ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم شەپۆلە.

ئەوەش دەخاتەڕوو: باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، هەندێک کات ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە و کاریگەری ئەم شەپۆڵە درێژدەبێتەوە بۆ رۆژانی "چوارشەممە و پێنج شەممە و هەینی" ، بە گوێرەی پێشبینیەکانی ئێستا ماوەی یەک هەفتە ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری شەپۆڵی باران بارین دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەیەکی بەرچاو لە پلەکانی گەرما و زیاد بوونی خێرای با بۆ سەرووی 35کم لە سەعاتێکدا لەگەڵ بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.


PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە