دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت
کوردستان 08:07 PM - 2026-11-24
نوسینگەی رۆژنامەوانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و ئەژی عەبدولقادر
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی11ی2026، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە دامەزراوەی گەنجانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی هەڤاڵ ئەژی عەبدولقادر لێپرسراوەی دامەرزاوەی گەنجان.
لە دیدارێكدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەنجان وەك كۆڵەكە و سەرمایەیەكی گرنگ و گەورە تەماشا دەكات، ئەم دامەزراوە گرنگ و گەنجانەیەی یەكێتیی، رۆڵی گرنگی دەبێت لە داهاتوودا لە پێگەیاندنی گەنجی بەتواناو لێهاتوو، نەك هەر بۆ پێگەی سەركردایەتی یەكێتیی، بەڵكو بۆ ناو كۆی پێكهاتەكانی كۆمەڵگە.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پشتیوانی خۆی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ دامەزراوەی گەنجان دووپاتكردەوە، هانیدان دەستگیرۆیی و هانی گەنجان بدەن كە بێنەپێش بۆ ناو پێگەكانی سەركردایەتیكردن و پێشەنگایەتیی كۆمەڵگە بكەن، هەروەها ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ISO بەدەستدەهێنێت
08:47 PM - 2026-11-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت
08:07 PM - 2026-11-24 -
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24 -
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24



.webp)


.webp)
دابەزێنە

