ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن

کوردستان 09:31 AM - 2026-11-25
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق راگەیاندنى ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق

عیراق

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە دوای ئەو بڕیارانەی کە لە حکومەتی فیدراڵییەوە دەرچوون و هەندێکیان تایبەتن بە هەرێمی کوردستان.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە روونکردنەوەکەدا رایگەیاند: عیراق دەوڵەتێکی فیدراڵیی یەکگرتووی سەربەخۆیە، سیستەمی حوکمڕانی تێیدا کۆماریی پەرلەمانیی دیموکراتییە، و زامنی ئەمەش حوکمەکانی دەستووری 2005ـە کە دادگای باڵای فیدراڵی تایبەتمەندە بە لێکدانەوەی (تەفسیرکردنی) دەقەکانی.

ئەنجومەنی دادوەری ئەوەشی روونکردەوە: داوا لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکەین، پابەند بن بەوەی لە دەستووردا هاتووە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە