سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن

کوردستان 09:16 AM - 2026-11-25
سلێمانی PUKMEDIA

سلێمانی

سلێمانی

لە چوارچێوەی زنجیرە گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و بە ئامانجی باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە سێ بەڕێوەبەری نوێی ناحیە لە سنوورەکانی شارباژێڕ، پێنجوێن و چەمچەماڵ دەستبەکار دەبن، کە پێشتر پۆستەکانیان بە وەکالەت بەڕێوەدەبران.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: لەچوار چێوەی گۆڕانكارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ 25ی 11ی 2026، هەریەك لە زیاد عەبدوڵڵا مستەفا وەك بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان لەسنووری شارباژێڕ، محەمەد عەبدولڕەحمان جەلال وەك بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز لەسنووری پێنجوێن و سەباح مەعروف عەبدولڕەحمان وەك بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو لەسنوری چەمچەماڵ دەستبەكار دەبن.

جێگری پارێزگاری سلێمانی وتیشی: ئەوگۆڕانكاریانە لەچوارچێوەی باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیاندایەو ئەو ناحیانەش ماوەیەك بەهۆكاری ئیداریی و یاساییەوە بەڕێوەبەری ناحیەیان بەوەكالەت بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 23ی 11ی 2026، مامۆستا ئەركان حەسەن وەك یەكەم قائیمقامی قەزای خورماڵ دەستبەكاربوو و رایگەیاند: قۆناغێكی نوێی بنیاتنانەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی فەرمانگەكانی سنوورەكە دەستپێدەكەین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە