بە بەشداری کورد کۆنگرەی ساڵانەی لاهای بەڕێوەچوو
کوردستان 11:54 PM - 2026-11-24
تایبەت
بە بەشداری کورد کۆنگرەی ساڵانەی لاهای بەڕێوەچوو
كۆنگرەی ساڵانەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو. کە باڵیۆز و نوێنەری (194) وڵاتی جیهان بەشداریی تێدا دەکەن، هاوکات لە کۆنگرەی ئەمساڵدا گەورەترین پێشانگای دیکۆمێنتاری بەڵگەنامەی کیمیاباران و ئەنفال و جینۆسایدی کوردستان نمایش کرا.
لەکۆنگرەکەدا، لێکۆڵەرو نوسەری بواری جینۆساید و لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە (سالار مەحمود)، بە پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شاڵاوەکانی ئەنفال و کاریگەریە بۆماوەییەکانی بەشداری کرد.
هاوکات، فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە گوندی بالیسان و شێخ وەسانان کە لەلایەن دەزگای درەو میدیاوە ئامادەکرا بوو نمایشکرا و رێکخراوی بەرەنگاربونەوەی چەکی کۆکوژو رێکخراوی ئایدیا و دەزگای مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە نمایشکردنی سەدان بەڵگەنامەو دیکۆمێنت و بڵاوکراوەو کتێب بە زمانە بینایەکان بەشداری کۆنگرەکەیان کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24 -
کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی ISO بەدەستدەهێنێت
08:47 PM - 2026-11-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: ئەركی یەكێتییە هەمیشە بە گرنگییەوە لە رۆڵی گەنج بڕوانێت
08:07 PM - 2026-11-24 -
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24




.webp)


دابەزێنە

