سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی لەسەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا دەكات
ی ن ک 09:00 PM - 2026-09-20
راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پێشوازی سەرۆك بافڵ لە ئێرمان تۆپچو، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێم
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكان و دۆخی گشتیی ناوچەكە كرا و جەخت لە پەرەپێدانی هەنگاوەكان بەرەو لێكتێگەیشتن لەسەر پرسە هاوبەشەكان كرایەوە.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان لە بوارەكانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا كرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ كردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی توركیا لە سلێمانی و بە دەرفەتێكی گرنگی ناوبرد بۆ پتەوكردنی هاریكارییە دووقۆڵییەكان.
سەرۆك بافڵ وەك هەمیشە پشتگیریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا دەربڕی و رایگەیاند، یەكێتی هەموو توانایەكی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ هێنانەدی سەقامگیری و چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشەكان بە شێوازێكی ئاشتییانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

