قوباد تاڵەبانی: زانکۆی گەرمیان و پۆلیتەکنیک هێزی کاری مرۆیی شارەزا پەروەردە بکەن
کوردستان 08:05 PM - 2026-07-15
راگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلی تەکنیکی گەرمیان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی لە
ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلی تەکنیکی گەرمیان
کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی
گەرمیان کرد بەبۆنەی دانپێدانانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی عیراقەوە و پشتگیری خۆشی بۆ زانکۆی گەرمیان دەربڕی بۆ ئەوەی کێشەکانیان
چارەسەر بکرێت و بەڵێنی پێدان بە هەموو شێوەیەک هاوکاریان بێت تا لەلایەن وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراقەوە دانپێدانانی رەسمیان بۆ بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەیدا بە
گرنگی رۆڵی زانکۆکان لە گەشەپێدانی ناوچەیی و بە پێویستی زانی هەردوو زانکۆکە
پلانیان هەبێت تا بەپێی پێویستییەکانی گەشەپێدانی گەرمیان هێزی کاری مرۆیی شارەزا
پەروەردە بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا ئامادەیی خۆی و حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ هەموو
جۆرە پشتیوانی و هاوکارییەک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت کاروانی خەباتی کوێخا باپیری قایکەند بەرز دەنرخێنێت
06:28 PM - 2026-11-25 -
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
04:17 PM - 2026-11-25 -
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25



.webp)



دابەزێنە

