گەرمیان.. ئامادەکارى بۆ رووبەڕوبونەوەى لافاو دەکرێت
کوردستان 04:16 PM - 2026-03-26
تایبەت
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
ئەمڕۆ (26ی
ئازاری 2026) بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری پێویست، بە سەرپەرشتی
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی لافاو لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان
کۆبوونەوە ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا،
جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، شەپۆلێکی بەرفراوانی بارانبارین روو لە سنورەکە
دەکات و وادەخوازێت رێکاری پێویست بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو بگرینەبەر لەپێناو سەلامەتی
گشتی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا،
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئەوەی دوپاتکردەوە کە سەرجەم یەکە ئیدارییەکان ژووری
عەمەلیات پێکبهێنن لە سنوری خۆیاندا بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسیەکانی لافاو و دامودەزگا
خزمەتگوزارییەکانیشی راسپارد سەرجەم ئامێر و تیمەکانیان بەکاربهێنن بۆ هەمان مەبەست.
دواتر، لەلایەن
سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان و بەڕێوەبەری دامودەزگاکانەوە سەرنج و پێشنیاری پێویستیان
بۆ چۆنیەتی روبەڕوبونەوەی لافاو خستەڕوو و ئەوەشیان دوپاتکردەوە پێویستیان بە ئامێر
و تیمی مرۆیی دەبێت، لای خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دامودەزگاکانی
راسپارد ئامێر و تیمەکانیان بخەنە خزمەت تیمە فریاگوزارییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت کاروانی خەباتی کوێخا باپیری قایکەند بەرز دەنرخێنێت
06:28 PM - 2026-11-25 -
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
04:17 PM - 2026-11-25 -
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25



.webp)



دابەزێنە

