چەند پرۆژەیەکی تەندروستی لەگەرمیان کرانەوە
کوردستان 01:49 PM - 2026-01-13
PUKMEDIA
کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی تەندروستی لە گەرمیان
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگری سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ژمارەیەک پرۆژەی تەندروستی لە گەرمیان کرانەوە و بەشێک لە ناوەندە تەندروستییەکانیش بەسەرکرانەوە.
ئەمڕۆ (14ى کانوونى دووەمى 2026) بە ئامادەبوونى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری و بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان و بەرپرسى دامودەزگا تەندروستییەکانى سنورەکە، ژمارەیەک پرۆژەى کەرتى تەندروستى لە شارى کەلار کرانەوە.
لە میانەى کردنەوە و بەسەرکردنەوەى پرۆژەکاندا، جەلال شێخ نورى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان رایگەیاند:خۆشحاڵین ئەمڕۆ ژمارەیەک پرۆژەى بوارى تەندروستى و ئامێرى گرنگى پزیشکى لە گەرمیان دەخرێتە خزمەت هاوڵاتیان کە وادەکەن بەشێکى زۆر لە کێشەکان چارەسەر ببن و خزمەتى گەورەى تەندروستى لە سنورەکە پێشکەش بە هاوڵاتیان بکرێت.
راشیگەیاند: ئێمە لە ئیدارەى گەرمیان سوپاس و دەستخۆشیمان هەیە بۆ قوباد تاڵەبانى کە رۆڵى سەرەکى بینیوە لە دابینکردنى ئەم خزمەتگوزارییانە، هاوکات سوپاسى وەزارەتى تەندروستى و بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان دەکەین بۆ ئەم هەنگاوە گرنگانە و لەگەڵ ئەوەشدا، سوپاسى ئیدارەى گشتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان دەکەین کە بۆ پرۆژەکانى کەرتى تەندروستى و پرۆژەکانى تریش هاوکارمان بوون، بێگومان هاوکار و پشتیوانیش دەبین بۆ کەرتى تەندروستى تا خزمەتى باشتر پێشکەش بە هاوڵاتیان بکرێت.
لەبارەى پرۆژەکانیشەوە د.محمد ئازاد بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان رایگەیاند: ئەم پرۆژانەى ئەمڕۆ کرانەوە و بەسەرکرانەوە، خزمەتێکى گەورە بە کەرتى تەندروستى دەکەن لە سنورەکە، بەتایبەت تاقیگەى ناوەندى گەرمیان بە رێژەى لە 90% کۆى پشکنینەکانى تێدا ئەنجامدەدرێت و وادەکات لە داهاتوودا هاووڵاتیان بۆ پشکنین سەردانى هیچ شارێکى تر نەکەن.
راشیگەیاند:لە ئێستادا بەشى پێویستى دەرمان و کەرەستەى پزیشکى لە سنورى تەندروستى گەرمیان هەیە و تا گرێبەستى نوێی دەرمان گرفتمان نابێت، هاوکات، ئەوەى گرنگە ئەمڕۆ ئەمێرى پشکنینى مامۆگرافى لە گەرمیان کریەوە و هاوڵاتیان دەتوانن پشکنینى پێشوەختەى مەمک بکەن ئەمەش هەنگاوێکى باشە، هاوکات ئامێرى شکاندنى بەردى گورچیلەش کە لەسەنتەرى گورچیلە دابینکراوە خزمەتێکى گەورە بە سنورەکە دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پرۆژەکان خۆى دەبینێتەوە لە کردنەوەى مەڵبەندى تەندروستى ئاشتى لە ناو پرۆژەى نیشتەجێبوونى بەهەشتى کەلار (مامۆستایان) و کردنەوەى تاقیگەى ناوەندى گەرمیان بۆ پشکنیینە تەندروستییەکان، نوێکردنەوەى ئامێرەکانى سەنتەرى تیشک و سۆنار و دابینکردنى ئامێرى پشکنینى مامۆگرافى لە سەنتەرەکە، لەگەڵ بەسەرکردنەوەى کۆگاى دەرمان و سەنتەرى گورچیلە کە ئامێرێکى تایبەت بە شکاندنى بەردى گورچیلەى بۆ دابینکراوە، هاوکات بەسەرکردنەوەی مەڵبەندی تەندرووستی شەهیدان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت
09:27 AM - 2026-08-24
سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
08:56 PM - 2026-08-23
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

