لەسەر ئەرکى یەکێتی 10 پڕۆژەى خزمەتگوزاریى لە گەرمیان جێبەجێدەکرێن
کوردستان 11:21 AM - 2025-10-08
کوردستانى نوێ
پڕۆژەى خزمەتگوزارى لە گەرمیان
لەسەر ئەرکى مەکتەبى ئیدارە و دارایى گشتیى یەکێتى و بە بڕى دوو ملیار و
750 ملیۆن دینار، 10 پڕۆژەى خزمەتگوزارى لە قەزاى رزگارى لە سنورى ئیدارەى گەرمیان
لە قۆناغى جێبەجێکردندان.
ئەرسەلان ئەحمەد سەرۆکى شارەوانیى، رزگارى رایگەیاند: پڕۆژەکان لە گەڕەکە
جیاوازەکانى قەزاى رزگارى جێبەجێدەکرێن و کارکردن لە بەشێکیاندا دەستیپێکردووە.
وتیشى: پرۆژەکان بریتین لە، قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنى چەندین شەقام و
کۆڵانى گەڕەکەکاى رزگارى ، پڕۆژەى ئاوەڕۆ، دروستکردنى باخچە، هەڵکەندنى چوار بیرى
قووڵ بۆ بەشى باخچەکانى شارەوانیى رزگارى، نۆژەنکردنەوەى تۆڕى کارەباى گەڕەکى
سەنگاوییەکان، کڕینى سەلەیەکى کارەبایى مۆدێرن بۆ فەرمانگەى کارەباى رزگارى و
هەروەها نۆژەنکردنەوەى تۆڕى ئاوى خواردنەوە.
PUKMEDIA / کوردستانى
نوێ
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت کاروانی خەباتی کوێخا باپیری قایکەند بەرز دەنرخێنێت
06:28 PM - 2026-11-25 -
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
04:17 PM - 2026-11-25 -
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25



.webp)



دابەزێنە

