بەردی بناغەی نەخۆشخانەی راوێژکاری کەلار دانرا
کوردستان 01:41 PM - 2025-10-01
حەیدەر ئەحمەد
دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی راوێژکاری کەلار
ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری و قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئیدارەی گەرمیان بەردی بناغەی درووستکردنی بینای نەخۆشخانەی راوێژکاری کەلار دانرا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان لە گەرمیان، پرۆژەکە بە بودجەی (1،103،937،000) یەک ملیار و سەد و سێ ملیۆن و نۆسەد و سی و حەوت هەزار دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان/ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، پرۆژەکە بینایەکی مۆدێرنە و دوو نهۆمە بەتەواوبوونی خزمەتێکی گرنگی تەندروستی بە قەزای کەلار و ئیدارەی گەرمیان بەگشتی دەگەیەنێت و ماوەی تەواوبوونیش (330) رۆژە و لەلایەن (کۆمپانیای لۆزان)ەوە جێبەجێ دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت کاروانی خەباتی کوێخا باپیری قایکەند بەرز دەنرخێنێت
06:28 PM - 2026-11-25 -
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
04:17 PM - 2026-11-25 -
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25



.webp)



دابەزێنە

