riklam

26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت

جیهان 02:56 PM - 2026-10-23
وێنەیەکى دەنگدان لە ئیسرائیل unpacked

وێنەیەکى دەنگدان لە ئیسرائیل

ئیسرائیل

رۆژى سێ شەممە 27ى10ى2026 لە ئیسرائیل خولی 26هەمینی هەڵبژاردنی کنێست بەڕێوەدەچێت، کە ئەمەش لە دوای 38 ساڵ یەکەمین هەڵبژاردنە کە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بڕیار وایە ئەنجام بدرێت.

لە ئیسرائیل رۆژى سێ شەممەى داهاتوو هەڵبژاردنی  خولى 26هەمین پەرلەمانیی ئیسرائیل کنێست بەڕێوەدەچێت و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئێستاى ئیسرائیل لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا خۆی وەک تاقە سەرکردەی بەهێز پیشاندەدات، هاوکات ئۆپۆزسیۆنى ئیسرائیل دەیانەوێت کۆتایی بە هەژموونی بەردەوامی تاک لایەنى بهێنن.

ئەمەش لە دوای 38 ساڵ یەکەمین هەڵبژاردنە کە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بڕیار وایە ئەنجام بدرێت و دوای ساڵی 1988ـەوە بە هۆی قەیرانە سیاسییە بەردەوامەکانەوە لانیکەم 14 هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەچوون، کە چوار هەڵبژاردنیان تەنیا لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا بوون.

بەگوێرەى یاساى وڵاتەکە هەر هاووڵاتییەکی سەروو 21 ساڵ دەتوانێت لە ڕێگەی حزبێکەوە خۆی کاندید بکات و هەر حزبێکیش دەتوانێت هەتاوەکو 120 کاندیدى هەبێت.

سیستمى هەڵبژاردنیش یەک بازنەییە و تەواوى وڵاتەکە یەک بازنە دەبێت، هەڵبژاردنەکە بە ئەلکترۆنى ئەنجام نادرێت لە بەر هەڕەشەى ئەلکترۆنى بەدەستى ئەنجامدەدرێت لە 12 هەزار و 18 بنکەدا کە ماوەکەى لە سەعات 7ى بەیانى هەتاوەکو سەعات 10ى شەو بەردەوام دەبێت.

لەم هەڵبژاردنەدا ملیۆن و 331 هەزار و 981 کەس تەمەنیان لە سەروى 18 ساڵەوەیە و مافی دەنگدانیان هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket