riklam

چین.. بەهۆى بومەلەرزەوە زیاتر لە 16 کەس گیانیان لەدەستدا

جیهان 10:20 AM - 2026-10-23
وێنەیەکى دواى بومەلەرزەکە cbsnews

وێنەیەکى دواى بومەلەرزەکە

چین بوومەلەرزە

بەهۆى بوومەلەرزەکەى دوێنێ شەوى چین زیاتر لە 16 کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان خانوو روخاون و گەڕان بەدوای قوربانییەکاندا بەردەوامە.

شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7 پلەی ڕێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر، شاری ناچۆی لە تیبتی باشوری چین هەژاند و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، بەو هۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و 65 کەسی دیکەش بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی 11یان خراپە و بەردەوام ئاماری قوربانییەکان بەرزدەبێتەوە، هاوکات زیانى ماددى زۆریشى لێکەوتوەتەوە، بەجۆرێک زیاتر لە 330 باڵەخانە  و خانوو رووخاون یاخود زیانیان بەرکەتووە.

بە پێى زانیارییەکان دوای بوومەلەرزە سەرەکی و بەهێزەکە زیاتر لە حەوت پاشلەرزەی دیکە تۆمارکراون بە گوڕی 4.3  تاوەکو 5.2  پلە و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر، هاوکات سەرجەم ئەو شەمەندەفەرانەی بە ناوچەکەدا تێپەڕدەبن هاتوچۆکردنیان راگرتووە.

هەر بەو هۆیەوە بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان زیاتر لە هەزار و 600  کەس خۆبەخشانە چوونەتەپاڵ تیمەکان و لە پڕۆسەکەدا بەشدارن.


PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket