riklam

سەرجەم دەرچووانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران

کوردستان 08:14 PM - 2026-10-22
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان

كوردستان

لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕەزامەندی نیشاندرا لەسەر وەرگرتنی سەرجەم دەرچوانی خوێندنگە كوردییەكانی كەركوك و خانەقین و شەنگال و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان (878) دەرچوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم دەرگای پێشكەشكردنی لە ڕێگەی زانكۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزە لە بەشی خوێندنی كوردی لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان كردەوە، لە ئەنجامدا بۆ ئەمساڵیش وەك سەرجەم ساڵەكانی دیكە، بە ئیمزای د. ئارام محەمەد قادر وەزارەتەكەمان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر وەرگرتنی (878) خوێندكار و قوتابی شاری كەركوك و خانەقین و شەنگال و تەواوی ناوچە كوردستانییەكان لەزانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بەهەمان پێوەر و كۆنمرەی وەرگیراوی خوێندكارانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027).

ئاماژەی بەوەشكرد: بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە دەرچوانی شاری كەركوك و خانەقین و شەنگال و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەكەین و هیوا دەخوازین لە ماوەی خوێندنەكەیان لە زانكۆكان بتوانن بە زانست و زانیاری خزمەت بە وڵاتەكەمان بكەن، چونكە خەڵكی ئەم ناوچانە بەشێكی رەسەن و دانەبڕاون لە هەرێمی كوردستان و نیشتیمانەكەمان.

جێگەی ئاماژە بۆ كردنە 13 هەزارو پێنج  دەرچوی خوێندنگە كوردییەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم داواكارییان بۆ زانكۆكانی هەرێم پێشكەش كردوەو  878 یان لە ئێستادا وەرگیراون، ئەوانەی دیكەش دواتر بە پێی كۆنمرەكانیان لە شوێنی شایستەی خۆیان ناویان دەگەڕێتەوە بەمەش ڕێژەی وەرگرتنیان دەبێتە سەدا سەد.

لە ئێستادا بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی وەرگیراوان كلیك لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكەن:

regayzanko.com

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket