riklam

قوباد تاڵەبانی: کردنەوەی یەکەمین ناوەندی ئارمات لە راپەڕین هەوڵێکی گرنگە

کوردستان 04:34 PM - 2026-10-22
وێنەیەکى رێورەسمەکە نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى

وێنەیەکى رێورەسمەکە

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە سەردانێکدا بۆ ئیدارەی راپەڕین، ناوەندی داهێنانی ئەندازیاریی ئارماتی کردەوە.

ناوەندی داهێنانی ئەندازیاریی ئارمات ناوەندێکی پەروەردەیی وڵاتی ئەرمینیایە و لە چەندین وڵاتدا لەوانە ئەمریکا و فەڕەنسا و جۆرجیا و بەنگلادیش ئەزموونێکی سەرکەوتووی هەبووە لە پەروەردەکردنی منداڵان و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای نوێ و بیرۆکەی داهێنەرانەدا بۆ ئەوەی بتوانن بەشداربن لە گەشەپێدانی ئابووریی وڵاتەکەیاندا.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندەکەدا ئاماژەی بەوەدا ئەم ناوەندە لە چوارچێوەی دەزگای پەرەپێدانی ناوچەیی راپەڕین هەوڵێکی گرنگە بۆ پەروەردەکردنی منداڵان و ئامادەکردنی گەنجانی دەڤەری راپەڕین بۆ ئەوەی بە بیرۆکەی داهێنەرانە و بە پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای نوێ بەشداربن لە گەشەپێدانی ئابووریی ناوچەکەی خۆیاندا.

قوباد تاڵەبانی روونیشی کردەوە کە لە دوای سەردانێکیدا بۆ وڵاتی ئەرمینیا لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتەدا کاری کردووە بۆ گواستنەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی ناوەندی ئارمات بۆ کوردستان و وتیشی لە داهاتوودا ئەم ناوەندە لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش دەکرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket