مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى زانکۆى سلێمانى دەکات
کوردستان 11:59 AM - 2026-10-23
PUKMEDIA
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و زانکۆى سلێمانى
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان لە پەیامێکیدا بۆ یادی پەنجا و هەشت ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانیدا پیرۆزبایی
ئاڕاستەی سەرۆك و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ دەكات.
دەقى پەیامەکە:
لەیادی پەنجاو هەشت ساڵەی دامەزراندنی
زانكۆی سلێمانی زانكۆی دایك لە كوردستاندا ، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرۆك و
مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ دەكەین
زانكۆی سلێمانی لەسەر پێشنیار و داوای
سەرۆك مام جەلال لە ٢٣ی تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا و بوە ناوەندێكی زانستیی
و فەرهەنگی كە تێیدا چەندین كادری لە ڕشتە جیاوازەكاندا بۆ خزمەتی وڵات پێگەیاند و
وەكو مەڵبەندێكی رۆشنبیریی لە گەشەكردنی بیری نوێخوازی و سیاسیدا لەسەرەتای
حەفتاكانەوە تاوەكو ناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی رابووردو ، خوێندكاران و دەرچوەكانی
بونە داینەمۆی بزوتنەوەی كوردایەتی پێشکەوتنخواز و لە ڕووبەڕووبونەوەی رژێمی
بەعسدا ڕۆڵی پێشەنگیان بینیوە.
لە سەرەتاكانی ساڵی ١٩٩٢دا زانستخوازان
و خەمخۆرانی شاری سلێمانی پێشنیاریان كرد زانكۆی سلێمانی دابمەزرێننەوە، نەك
زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێرەوە بگوازرێتەوە بۆ سلێمانی. بەمەش هەرێمی كوردستان بووە خاوەنی
دوو زانكۆ ، بە باربۆ و دەخیلەی پاشەكەوتی کۆمەڵانی خەڵك، زانكۆی سلێمانی
دامەزرایەوە.
گەشەسەندنی ئاستی زانستی و فەرهەنگیی ئەم
چەند ساڵەی رابووردوی زانكۆی سلێمانی كە لە پێشەنگیی ڕیزبەندیی زانكۆكانی عیراق و
ناوچەكە دا بە دەستی هێناوە جێی شانازیی هەموان بووە .
هەر لەم یادەدا دەستخۆشی لە زانكۆ
دەکەین بۆ ئەو هەنگاوە نوێیەی لەگەڵ مەڵبەندی دراساتی گشتی بۆ بە زانستیكردنی پرسە
مێژووییەكانی گەلەكەماندا گرتایەنەبەر لە رێی سازکردنی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی (
شۆڕشی نوێ لەباشووری كوردستان)دا
دووبارە پیرۆز بێت زانكۆی سلێمانیی
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی هەرێم بۆ پرسی بودجە دەچێتە بەغداد
06:43 PM - 2026-10-23 -
26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
02:56 PM - 2026-10-23 -
چین.. بەهۆى بومەلەرزەوە زیاتر لە 16 کەس گیانیان لەدەستدا
10:20 AM - 2026-10-23 -
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاترى تۆمارکرد
09:48 AM - 2026-10-23
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى زانکۆى سلێمانى دەکات
11:59 AM - 2026-10-23
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:05 AM - 2026-10-23
سەرجەم دەرچووانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
08:14 PM - 2026-10-22
قوباد تاڵەبانی: کردنەوەی یەکەمین ناوەندی ئارمات لە راپەڕین هەوڵێکی گرنگە
04:34 PM - 2026-10-22
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاترى تۆمارکرد
جیهان 09:48 AM - 2026-10-23 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:05 AM - 2026-10-23 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لەبنەماڵەی حاجی حەمەدەمین ئاغای ئێنەیی دەكات
پرسەنامە 10:23 PM - 2026-10-22 -
سەرجەم دەرچووانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
کوردستان 08:14 PM - 2026-10-22 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی حەمەدئەمین حاجی ئاغا ئێنەیی
پرسەنامە 07:21 PM - 2026-10-22 -
هاوخەمى مەڵبەندی 24ی راپەڕین بۆ کۆچى دوایى حەمەدئەمین حاجی ئاغا ئێنەیی
پرسەنامە 05:31 PM - 2026-10-22 -
لە پەرلەمانی نەرویج پێشوازی لە پۆڵا سیروان تاڵەبانی کرا
کوردستان 05:20 PM - 2026-10-22 -
فەرەنسا.. خۆپیشاندانەکانى رۆژى شەممە قەدەغە دەکرێت
جیهان 05:08 PM - 2026-10-22






دابەزێنە

