riklam

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاترى تۆمارکرد

جیهان 09:48 AM - 2026-10-23
نەوت PUKMEDIA

نەوت

نرخی نەوت

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوەى زیاتر کرد، ئەویش بەهۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری تێکچوونی پرۆسەی دابینکردنی وزە و هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە.

ئەمڕۆ هەینى 23ى10ى2026 بەپێی زانیارییەکانى ئاژانسی رۆیتەرز، گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 113.75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە بەرامبەریشدا نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکی (WTI) بە رێژەی 0.7% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و نرخەکەی بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە بۆ 100.13 دۆلار.

شیکەرەوان هۆشداری دەدەن لەوەی سەرهەڵدانی هەر پێکدادانێکی دیکە لە کەنداوی فارسدا، دەبێتە هۆی مانەوەی مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکان لەسەر نرخەکانی نەوت، بە جۆرێک کە ماوە و قەبارەی هەر پەککەوتنێک لە دابینکردنی وزەدا، ئاڕاستەی داهاتووی بازاڕ یەکلایی دەکاتەوە.

هاوکات، بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتی لیبیاش رووی لە پاشەکشە کردووە.

ئەم پەرەسەندن و گۆڕانکارییانەی بازاڕ جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەستیاریی نرخەکانی نەوت دەکەنەوە بەرامبەر بە گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان، کێشەکانی دابینکردن و پاراستنی ئاسایشی رێڕەوە سەرەکییەکانی گواستنەوەی جیهانی.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket