riklam

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر:شانازیی بە تەندروستیی سلێمانییەوە دەکەین

کوردستان 06:14 PM - 2026-10-23
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئەرشیف

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی

سلێمانی تەندروستى

بەبۆنەى بەدەستهێنانی خەڵاتی یەکێک لە باشترین نەخۆشخانەکانی جیهان پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایى ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی شار دەکات و دەڵێت: شانازیتان پێوە دەکەین.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە شانازیی و پیرۆزبایی و پێزانینی خۆمان پێشکەش بە خەڵکی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی شار و هەموو پزیشک و کارمەندانى دەکەین، کە بە بەدەستهێنانی خەڵاتی یەکێک لە باشترین نەخۆشخانەکانی جیهان لە کۆنفرانسی جیهانیی جەڵتەی مێشکدا لە وڵاتی کۆریای باشووردا شانازییەکی دیکەیان بۆ پارێزگای سلێمانی و کوردستان و عیراقی فیدراڵ تۆمارکرد.

ئاماژەى بە ئەوەشدا: لەگەڵیدا بڕوانامەی دانپێدانانی تەندروستیی و زانستیی نێودەوڵەتیی بە نەخۆشخانەی شار بەخشرا، کە بۆ لەمەودوا وەک ناوەندێکی فێرکاریی و ئەکادیمیی خوێندنی دکتۆرا لە ڕشتە پزیشکییەکاندا، لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کاردەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سەنتەرى چارەسەرى مێشکى نەخۆشخانەى شار لە کۆریاى باشوور بڕوانامەى باشترینەکانى پێ بەخشرا، کە سەنتەرى ناوبراو بووە تاکە سەنتەرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە ئەم بڕوانامەى پێبەخشرابێت و لەسەر ئاستى جیهان 90 سەنتەر ئەم بڕوانامەیان پێبەخشراوە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket