riklam

لە پەرلەمانی نەرویج پێشوازی لە پۆڵا سیروان تاڵەبانی کرا

کوردستان 05:20 PM - 2026-10-22
وێنەیەکى دیدارەکە تایبەت

وێنەیەکى دیدارەکە

یەکێتی

لە پەرلەمانی نەرویج پێشوازی لە پۆڵا سیروان تاڵەبانی کرا و دۆخی سیاسیی هەرێمى کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی لەسەر داوەتی ئۆسێ کریستین، ئەندامی پەرلەمانی نەرویج سەردانی پەرلەمانی نەرویجی کرد و لە لایەن ئۆسێ کریستین و مانی، ئەندامانی پەرلەمانی نەرویج لە پارتی کرێکارانی نەرویج پێشوازی لێکرا.

لەو سەردانەدا کە هەندرێن باوەنووری، کادیری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان هاوڕێیەتی دەکرد، لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی لە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە عیراق و هەرێمی کوردستان ره وه ندی كوردی باس له هەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان بە گفتوگۆ و دیالۆگ کرا.

پۆڵا سیروان تاڵەبانی باسی لە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ بەدوورگرتنی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە بەرکەوتەکانی جەنگ لە ناوچەکە و جەختی کردەوە کە یەکێتی لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانە بە ئاشتییانە و دوورخستنەوەی ئاگری جەنگ لە ناوچەکە.

هەروەها چاویان کەوت بە خاتوو کامزی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی نەرویج و سەرکردەی پارتی سۆسیال دیموکرات، لە کۆتاییدا سوپاسی پێشوازییە گەرمەکەیان و دۆستایەتییان بۆ گەلی کورد کرا.

پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار له نه رویج وەک هێزێکی سۆسیال دیموکرات و وەک دەستەخوشکێکی یەکێتی هه میشه پشتیوانی دۆزی رەوای خه ڵكی كوردستانه له كۆتایدا باس له پەیوەندی و هاوکاریی زیاتر كرا.



PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket