سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
کوردستان 10:52 AM - 2026-03-09
تایبەت
وێنەیەکى سەردانە مەیدانییەکە
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگەیاند: له ئێستادا به‌شی شه‌ش مانگ خۆراكی پێوستی له (برنج، رۆن، ئارد، شه‌كر، فاسۆلیا، نیسك، نۆك و خۆراكه‌كانی دیکە) له كۆگاكاندا هه‌یه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كۆكس و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان، به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له بوونی خۆراكی پێویست، كۆمه‌ڵگه‌ی كۆگاكانی كه‌لار و كۆگاكانی باناسیاوی له سنوری ناحیه‌ی كۆكس به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا، جه‌لال شێخ نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له نزیكه‌وه كۆگاكانی به‌سه‌ركرده‌وه و بازرگانه‌كانی بینی، ده‌رباره‌ی بوونی خۆراكی پێوست بۆ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌دواداچوونی كرد، جه‌ختیشیكرده‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی بازرگانان ده‌بێت بۆ رایی كردنی كاره‌كانیان و دابینكردنی بڕی خۆراكی پێویست بۆ سنوره‌كه .
بازرگان و خاوه‌نی كۆگاكان جه‌ختیان كرده‌وه، له ئێستادا به‌شی شه‌ش مانگ خۆراكی پێوستی له(برنج، رۆن، ئارد، شه‌كر، فاسۆلیا، نیسك، نۆك و خۆراكه‌كانی دیکە) له كۆگاكاندا هه‌یه.
هاوكات، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، زۆربه‌ی ئه‌و خۆراك و پێداویستیانه‌ی ویستی له‌سه‌ره له خوارووی عیراق و وڵاتی توركیاوه هاورده ده‌كرێت بۆ گه‌رمیان و هاوردهكردنیشیان به‌رده‌وامه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
04:17 PM - 2026-11-25 -
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25 -
سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن
09:16 AM - 2026-11-25



.webp)



دابەزێنە

