کەلار.. غازی زۆپا ژنێکی خنکاند

کوردستان 12:04 PM - 2026-01-02
گەرمیان PUKMEDIA

گەرمیان

گەرمیان

بەهۆی غازی زۆپاوە لە کەلار ژنێک گیانی لەدەستدا و خوشکەکەشی بەهۆی خراپی باری تەندروستی رەوانەی سلێمانی کرا.

سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار رایگەیاند: شەوی رابردوو، لەگەڕەکی گازینۆی کەلار، دوو خووشک لەماڵێکدا غازی زۆپا لێیداون و یەکێکیان  خنکاوەو گیانی لەدەستداوە و تەندروستی خوشکەی تری خراپە.

هەروەها وتیشی: بەهۆی خراپی باری تەندروستی ئەو ژنەیان کە زیندوو ماوەتەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە