200 هەزار میوان بەشداری فێستیڤاڵی گەرمیان بوون
کوردستان 05:36 PM - 2025-11-24
PUKMEDIA
فێستیڤاڵی گەرمیان
لە رۆژی 20-11-2025 شەشەمین
فێستیڤاڵی بازاڕکردن لە گەرمیان دەستیپێکرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو، کە بەهۆیەوە 200 هەزار میوان
و گەشتیار لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عیراقەوە سەردانی
گەرمیانیان کردووە.
لەو
فێستیڤاڵەدا بە نرخی (ملیارێک
و 900 ملیۆن ) دینار شمەک و کاڵا فرۆشراوەو زیاتر لە حەوت
گروپی گەشتیاری دەرەکی و ناوخۆیی بەتایبەت گەشتیاریان بۆ گەرمیان و فێستیڤاڵەکە هێنابوو،
کە تێیدا ( 225 کۆشک ) بۆ بڕاندەکان
دروست کراوەو زیاتر لە 300 خاوەن کار و کۆمپانیا و براند بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا
کرد و پێنج کۆشکی بێبەرامبەر
دراوە بە رێکخراوی خێرخوازی و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
لەمیانی
فێستیڤاڵەکەدا خانمانی دەست رەنگین 32%ی خاوەنکاران بوون و نزیکەی هەزار و 900 هەلی
کاری کاتی لە ناوەوە و دەرەوەی فێستیڤاڵ رەخسێندرابوو، هاوکات نزیکەی ( سێ هەزار و 250
) پشکنینی تەندروستی لەلایەن سێ نەخۆشخانە و جێگای تەندروستیەوە بێبەرامبەر بۆ میوانان
و سەردانیکاران کراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
04:17 PM - 2026-11-25 -
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25 -
سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن
09:16 AM - 2026-11-25



.webp)



دابەزێنە

