کفری میوانداری تیمی میساکی ئیتاڵی دەکات
کوردستان 07:40 PM - 2025-11-14
راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری کفری
وێنەى سەردانێکى تیمەکە
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری کفری بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینى تیمی
میساکی ئیتاڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان سەردانی
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری کفریان کرد.
هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: هەندێک لە شوێنە شوێنەوارییەکانى
ناوچەکەیان بەسەرکردوەتەوە، هەروەها ئامانجی سەردانەکەیان بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە و دۆکۆمێنت کردن و دیراسەکردنى
شوێنە کەلەپوریەکانی شاری کفری و دەوروبەری بووە، هەروەها ئامادەکاری بۆ کاری
چاککردنەوە و هەڵکۆڵین لە چەند شوێنێک لە داهاتودا.
ئاماژەبەوەشدراوە: تیمی میساکی ئیتاڵی لە چەند ناوچەیەکی کوردستان و گەرمیان
بەشداریان لە کاری هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵێک شوێنی شوێنەواری و کەلەپوری
کردوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
04:17 PM - 2026-11-25 -
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25 -
سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن
09:16 AM - 2026-11-25



.webp)



دابەزێنە

