سەرپەرشتیاری بازنەی ھەڵبژاردنی گەرمیان-ی یەکێتی سوپاسی گەرمیانییەکان دەکات
کوردستان 10:26 PM - 2025-10-22
PUKMEDIA
قەڵای شێروانە
سەرپەرشتیاری بازنەی ھەڵبژاردنی گەرمیان-ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سوپاسی خەڵکی خۆڕاگر و بەوەفای گەرمیان دەکات، کە ئەمڕۆ بە گڕوتینێکی زۆرەوە بەشداربوون لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی ٢٢٢ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کە تێیدا سەرۆک بافڵ وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: بەپشتیوانی قەڵای سەوزی یەكێتی هیچ دوژمنێك ناتوانێت دژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوەستێتەوە، هەربۆیە یەكێتی لە گەرمیانەوە بۆ بەغداد دەچێت.
دەقی سوپاسنامەکە:
خەڵکی سەربەرزی بەوەفای گەرمیان ، کادرو ئەندام و دەنگدەرانی یەکێتی ، سوپاس بۆ پێشوازی فراوان و دڵسۆزانەتان لە سەرۆک بافڵ و ئامادەبونتان لە کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی ٢٢٢ ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە قەڵای شێروانەی کەلار، ئەمڕۆ ئێوە یەکەم زەنگی سەرکەوتنی یەکێتیتان لەگەرمیانەوە لێدا ، ئێوە سەڵماندتان کە گەرمیان قەڵای سەوزی ھەمیشەیی یەکێتیە و گەرمیانیەکان خاوەنی یەکێتین .
دڵنیابن یەکێتی دەبێتە ھێزی ھەمو خەڵکی گەرمیان و کوردستان لە بەغداو ئێمەش لێرە لە گەرمیانەوە ئاوەدانی و خزمەت درێژە پێ دەدەین و بۆ ھەمیشە خزمەتکاری خەڵکی بەوەفای گەرمیان دەبین .
شێخ ئەحمەد حەمە کەریم
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەی ھەڵبژاردنی گەرمیانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
04:17 PM - 2026-11-25 -
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25 -
سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن
09:16 AM - 2026-11-25



.webp)



دابەزێنە

