سەرۆک بافڵ: مافەکانی گەلی کورد تەنها لە رێگەی گفتوگۆوە دەستەبەر دەبن
کوردستان 08:58 PM - 2026-10-15
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
پێشوازی سەرۆک بافڵ لە مەزڵوم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا
بافڵ جەلال
تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی،
راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا
کە شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی
ئامادەیبوون، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا تاوتوێ کران و جەخت لە
فراوانکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایەوە.
بافڵ جەلال
تاڵەبانی جەختی لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی دیالۆگ کردەوە و رایگەیاند،
باوەڕی نەگۆڕمان وایە کە مافەکانی گەلی کورد و پێکەوەژیانی ئاشتییانە تەنها لە
رێگەی گفتوگۆوە دەستەبەر دەبن، سووریای نوێ دەبێت لەسەر بنەمای هاوبەشیی نیشتمانی
و فرەڕەنگی بنیاد بنرێتەوە، لەو پێناوەشدا یەکێتی هەموو پشتیوانییەکی خۆی
دەخاتەگەڕ.
لای خۆیەوە،
مەزڵوم عەبدی رۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بە گرنگ ناوبرد و
وتی، پشتیوانی و هەوڵە بەردەوامەکانی ئێوە بناغەیەکی گرنگ بوون بۆ زاڵبوون بەسەر
ئاڵنگارییەکان و رەخساندنی زەمینەی لێکتێگەیشتن، بە جۆرێک کە مافەکانی گەلی کورد
پارێزراو بن و خزمەت بە داهاتووی سووریای نوێ بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
02:56 PM - 2026-10-23 -
چین.. بەهۆى بومەلەرزەوە زیاتر لە 16 کەس گیانیان لەدەستدا
10:20 AM - 2026-10-23 -
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاترى تۆمارکرد
09:48 AM - 2026-10-23 -
لە پەرلەمانی نەرویج پێشوازی لە پۆڵا سیروان تاڵەبانی کرا
05:20 PM - 2026-10-22
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:59 AM - 2026-10-23 مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى زانکۆى سلێمانى دەکات
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:05 AM - 2026-10-23
سەرجەم دەرچووانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
08:14 PM - 2026-10-22
قوباد تاڵەبانی: کردنەوەی یەکەمین ناوەندی ئارمات لە راپەڕین هەوڵێکی گرنگە
04:34 PM - 2026-10-22
قوباد تاڵەبانی یەكەمین ناوەندی داهێنانی ئەندازیاریی ئارمات لەراپەڕین دەكاتەوە
12:26 PM - 2026-10-22
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:05 AM - 2026-10-23 -
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لەبنەماڵەی حاجی حەمەدەمین ئاغای ئێنەیی دەكات
پرسەنامە 10:23 PM - 2026-10-22 -
سەرجەم دەرچووانی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
کوردستان 08:14 PM - 2026-10-22 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی حەمەدئەمین حاجی ئاغا ئێنەیی
پرسەنامە 07:21 PM - 2026-10-22 -
هاوخەمى مەڵبەندی 24ی راپەڕین بۆ کۆچى دوایى حەمەدئەمین حاجی ئاغا ئێنەیی
پرسەنامە 05:31 PM - 2026-10-22 -
لە پەرلەمانی نەرویج پێشوازی لە پۆڵا سیروان تاڵەبانی کرا
کوردستان 05:20 PM - 2026-10-22 -
فەرەنسا.. خۆپیشاندانەکانى رۆژى شەممە قەدەغە دەکرێت
جیهان 05:08 PM - 2026-10-22 -
قوباد تاڵەبانی: کردنەوەی یەکەمین ناوەندی ئارمات لە راپەڕین هەوڵێکی گرنگە
کوردستان 04:34 PM - 2026-10-22







دابەزێنە

