riklam

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: رێگا ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و کوەیت دەکرێنەوە

عیراق 04:54 PM - 2026-10-15
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عیراقى راگەیاندنى هێڵی ئاسمانی

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عیراقى

گەشتیار

ئەمڕۆ پێنج شەممە 15ى10ى2026  وەزارەتی گواستنەوەى عیراق کردنەوەی ڕێڕەوە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و کوێتی ڕاگەیاند.

 وەزارەتی گواستنەوەى عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پەرۆشیی وەزارەتی گواستنەوە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسانیی کەشتیوانیی ئاسمانی و فراوانکردنی ئاستی هاوکاریی ناوچەیی، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی وەهەب حەسەنی وەزیری گواستنەوە و بەدواداچوونی چڕی کۆمپانیای گشتیی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و کەشتیوانیی ئاسمانی، کردنەوەی ڕێڕەوە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و کوێت ڕادەگەیەنین، کە بەم دوایییە بەهۆی پێشهاتە ئەمنییەکان و گرژییە ناوچەیییەکانەوە ڕاوەستابوون.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد: هەوڵە تەکنیکییەکان بوونە هۆی گەیشتن بە ڕێکخستنی کارپێکردن لەژێر سەرپەرشتیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیی مەدەن  ( ICAO )  و بە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی کوێت، دەوڵەتی قەتەر، شانشینی عەرەبیی سعوودیە، شانشینی بەحرێن و دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

ڕوونیشی کردەوە: ئەم لێکتێگەیشتنانە لە ئەمڕۆوە، 15ی تشرینی یەکەمی 2026، لە سەعات 11ی بەیانی بە کاتی جیهانی (UTC).چوونە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای تەواوکردنی ڕێکار و دڵنیایییە رەسمییەکان لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.

وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند: بەپێی ئەم ڕێکخستنانە، جموجۆڵی ئاسمانی بەگوێرەی ڕێڕەو و ئاستە دیاریکراوەکانی فڕین بەڕێوە دەبرێت، بە جۆرێک هەماهەنگیی کارپێکردن و مەودای پارێزراو لەنێوان فڕۆکەکاندا مسۆگەر دەکات، هاوکات لەگەڵ پابەندبوون بە بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتی و ئاسایشی ئاسمانی لە ئاسمانی عێراقدا.

ئاماژەى بە ئەوەداوە: ئەم میکانیزمە بە شێوەیەکی پلەبەپلە جێبەجێ دەکرێت، لەگەڵ خستنەبەری بەردەوامی لەژێر چاودێری و هەڵسەنگاندندا لە ماوەی دەستپێکردنی کارکردن پێی، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی هەر سەرنجێکی هونەری یان کارپێکردن و چارەسەرکردنی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا تا سەقامگیریی ڕێکارەکان و کاراییی جێبەجێکردنیان دەستەبەر بێت.

لە کۆتاییدا وەزارەت دووپاتی کردەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ پتەوکردنی هاوکاریی ناوچەیی، پەرەپێدانی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی کەشتیوانیی ئاسمانی و باشترکردنی بەیەکەوەبەستنی ڕێڕەوە ئاسمانییەکان لە ناوچەکەدا، لەگەڵ بەردەوامیی هەماهەنگیی هونەری و کارپێکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی دروستی ئەم ڕێکخستنانە و گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket